گانتس : دیدار و چاوپێکەوتنەکانمان لەگەڵ ئەبووزەبی بەردەوامی پێدەدەین
پەیامی کورد ... گانتس : دیدار و چاوپێکەوتنەکانمان لەگەڵ ئەبووزەبی بەردەوامی پێدەدەین .
وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە کاردانەوە بەو ڕەخنانەی کە ئەو بە هۆی چاوپێکەوتن و دیداری ئەم دواییە لەگەڵ مەحموود عەباس لێگیرابوو جەختی کردەوە کە بەردەوامی بەم جۆرە دیدار و چاوپیکەوتنانە دەدەین .
بە پێی ڕاپۆرتێک بێنی کانتس کە سەرۆکایەتی حیزبی شین و سپی لە سەرشانە بە جەخت کردنەوە لە سەر ئەوەی کە بەردەوامی بە دیدار و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەبووزەبی دەدەن ، ووتی : لەو وەزیرانەی کە لە ڕاستای بەرژەوەندییە سیاسییەکانی خۆیان قسە و باسیان کرد بەڵام بەرژەوەندی ئەمنییەتی ئیسرائیل یان لە بەرچاو نەگرت ، هەستم بە بێهیوایی و نائۆمێدی کرد .
مەحموود عەباس هەفتەی رابردوو لە ماڵی بێنی گانتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە نزیکی تەل ئەڤیڤ چاوپێکەوتنیان ئەنجام دا و هەر دوو لایەن لەم دیدارەدا دەربارەی بابەتگەلی جۆراوجۆری ئەمنییەتی و مەدەنی گفتۆگۆیان کرد
نوێ دەکەینەوە ...
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە