گاڵتەکردن بە ڕێنوێنی و ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا لە ئیمارات بە تاوان ناسێندرا

پەیامی کورد     ...   گاڵتەکردن بە ڕێنوێنی و ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا لە ئیمارات بە تاوان ناسێندرا .

لە حاڵیکدا کە ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕووی لە زیادبوونە ، ئەم ووڵاتە بەرامبەر بە گاڵتەپێکردن یا خود هەر جووڵەیەک لە دژی ڕەچاونەکردنی هەنگاوگەلی پێشگیرانە لە کۆرۆنا هۆشداری داوە و جەختی کردووەتەوە کە هەر هەنگاوێکی لەم شێوەیە تاوان هەژمار دەکرێت و حۆکمگەلیک لەوانەش بەندکردنی بەدواوە دەبێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئاژانسی هەواڵی ئیمارات لە زاری دادوەری گشتی ئەم ووڵاتە ڕاپۆرتیدا : مەواددی وێناکردن و دەنگی هاوکات لەگەڵ کلیپ و بیروڕاکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دۆزراوەتەوە کە تێیدا بەرامبەر بە ڕەچاونەکردنی پڕۆتۆکۆڵگەلی تەندرووستی و پێشگیرانە داوەت دەبێت و ئەم جۆرە هەنگاوانە بە گاڵتە وەردەگیرێت .

ئەم ئاژانسە میدیاییە هەروەها ووتی : : ئەنجامی هەریەک لەم کارانە ، تاوانکارەکانی تووشی حۆکمگەلی ئیداری و کەیفەری لە چوارچێوەی یاسای بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ قسە و قسەلۆک و تاوانگەلی سایبیری دەبێتەوە .

دادوەری گشتی ئیمارات ووتوویەتی کە بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆ و قسە و قسەڵۆک کە ببیط ەهۆی جوولە بیروڕای گشتی و لە دژی یەکێک لە نیهادگەلی دەوڵەتی بخرێتە روو و یا خود لەگەڵ کاتی گشتگیرییەکان ، ئاڵۆزییەکان و کاروباری نائاسایی هاوکات بێت ، حۆکمی دوو ساڵ و هەروەها ٢٠٠ دەرهەم دەبێت

ئیمارات هەروەها سەفەری ئەو هاووڵاتییانەی کە ڤاکسەنی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە قەدەغە کردووە .

 


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە