گرووپی ناحکوومی " ڤاگنەر " ی ڕووسیا پڕۆژە نەوتی و گازی یەکانی سووریا بە دەستەوە دەگرێت
پەیامی کورد ... گرووپی ناحکوومی " ڤاگنەر " ی ڕووسیا پڕۆژە نەوتی و گازی یەکانی سووریا بە دەستەوە دەگرێت .
بڵاوکراوەی " فارن پاڵیسی " هەواڵیدا کە کۆمپانیایەکی نەوتی کە لەوم دواییانە ڕێکەوتننامەیەکی بۆ دەرهێنانی نەوت و گاز لە سووریا واژوو کردووە لە کۆمپانیاگەلی سەر بەە گرووپ ی ڤاگنەر ە .
بلاوکراوەی فارن پالیسی ڕایگەیاند کە کۆمپانیایەکی نەوتی کە لەوم دواییانە ڕێکەوتننامەیەکی بۆ دەرهێنانی نەوت و گاز لە سووریا واژوو کردووە لە کۆمپانیاگەلی سەر بە گرووپی ڤاگنەر ە کە ڕۆڵێکی گرینگی لە چالاکییەکانی نیزامی و سەربازی لە دەرەوەی سنوورەکانی ڕووسیا دا هەبووە .
لە مانگی مارس ی ڕابردووەوە سەرۆککۆماری ڕووسیا ڕێکەوتننامەی هەڵکۆڵین بۆ دەرهێنانی گاز لە سووریا لەگەل کۆمپانیایەکی نەناسراوی کاپیتاڵ ی پشتڕاست کردەوە و ئیزنی بەم کۆمپانیایە دا کە لە سنوورێک بە پانتایی ٢٢٥٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە نزیکی کەنارئاوەکانی باشووری سووریا هەڵکۆڵین بۆ دەرهێنانی گاز دەست پێبکات .
چاودێران ئەم ڕێکەوتننامەیە بە وەرزێکی نوێ لە هەوڵەکانی ڕووسیا بۆ کەڵک وەرگرتنی ئابووری لە هەژموونی خۆی لە سووریا و حۆکمڕانی ڕابۆردی خۆی لەم ووڵاتە و بەرفراوانکردنی دزەکردنی لە کەنارئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی مەدیتەرانە دەزانن .
گرووپی ڤاگنەر گرووپێکی سەربازی نیزامی و ناحکوومی یە کە لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی جیهان لەوانەش سوودان و ئۆکراین و ڤەنزۆئێللا چالاکی نیزامی سەربازی و ئابووری هەیە .
" کاندیس ڕۆندۆ " شرۆڤەکاری و توێژەری سیاسی ئەمریکی جەخت دەکاتەوە کە ئەم گۆڕانکارییانە بە مانای ئەوەیە کە سەربازانی ڕۆژانەگری پارەی ڕووسیەیی بوونەتە ئالەتێکی سەقامگیر لە بەشی ووزەی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا دا .
ل؛ە ڕاپۆرتەکەەی فارن پالیسی دا بە پێی ئیمەیلەکانی ئەم کۆمپانیایە ڕوون بووەتەوە کە بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای کاپیتاڵ کارناسی باڵای کۆمپانیای Evropolis ە کە لەوەیش سەر بە کۆمپانیاگەلی سەر ڤاگنەر ە و پێشتر لە ڕێکەوتننامەیەک بە ٢٥٪ داهاتە نەوتی و گازییەکانی ناوچەی ئازاد کراو لە دەستی داعش دەستی پێڕاگەیشتووە
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە