گرووپی ڤاگنەر کەتیبەی ئەحمەد ڕەت دەکاتەوە

پەیامی کورد   ... گرووپی ڤاگنەر کەتیبەی ئەحمەد ڕەت دەکاتەوە 

کەتیبەی ئەحمەد ئەو کەتیبەیەیە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر واژووی لەسەر ئەو ڕێککەوتنە کرد کە گرووپی ڤاگنەر ڕەتیکردەوە، پێکهاتووە لە ١٠ هەزار سەرباز، لەلایەن ژەنەراڵ عەلایی ئەلدینۆف سەرۆکایەتی دەکرێت
دەوترێت نزیکترین کەسی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیایە و تاکە پیاوی مۆسکۆیە کە بۆی هەیە ڕەخنە لە سوپای ڕووسیا بگرێت و هێرش بکاتە سەر فەرماندە سەربازییەکانیان.
ئەویش سەرۆکی گرووپی ڤاگنەرە، یەفگینی پریگۆژن، ئەو پیاوە ترسناکەی زۆرترین مشتومڕی لە بازنەی جەنگ لە باخموتی ئۆکراین درووستکرد، بەڵام هێرشێکی پێچەوانەی هێزەکانی ئۆکراین هاوکێشەکەی پێچەوانە کردەوە و ناکۆکییەکانی نێوان ڤاگنەر و سوپای ڕووسیای زیادکرد.
ناکۆکی نێوان ڤاگنەر و سوپای ڕووسیا چییە؟
چیرۆکەکە چەند مانگێک لەمەوپێش دەستیپێکرد، کاتێک یەفگینی لە ڤیدیۆیەکدا بە توڕەییەوە قسەی کرد و ڕەخنەی تووندی لە سەرکردەکانی سوپای ڕووسیا گرت، تۆمەتباری کردن بەوەی چەکی پێویستیان دابین نەکردووە بۆ گرووپەکەی.
ئەم هەڵوێستەی یەفگینی چەندین جارە دووبارە دەبێتەوە، کەس نەیتوانیوە ئەم پیاوە بگرێت تەنانەت خودی پۆتنیش، تا لەناکاو گۆڕانکارییەک هاتەئاراوە، سوپای ڕووسیا داوای لەو گرووپانە کرد کە شان بەشانی خۆی لە مەیدانی شەڕدا دژی ئۆکراین دەجەنگن، لە سەروو هەمووشیان گرووپی ڤاگنەر، ڕێککەوتنێک واژوو بکەن بۆ ڕێکخستنەوەی کارەکانی ئیدارەی شەڕ لە مەیدانی ڕووبەڕووبوونەوە، بەڵام ڤاگنەر ئەم ڕێککەوتنەی بەتەواوەتی ڕەتکردەوە و یاخی بوو دژی وورچە ڕووسییەکە.
سەرباری ئەوەی کە گرێبەستەکە دەبێتەهۆی گەرەنتی کردنی ژیانی سەربازان و خێزانەکانیان و چەندین سوودی دیکەی بۆ بەشدارانی جەنگ هەیە، بەڵام ڤاگنەر ڕەتی دەکاتەوە واژووی بکات، چوونکە بەپێی ڕێککەوتنەکە هەموو ئەوانەی واژوو دەکەن دەچنەژێر ڕکێفی فەرمانەکانی سوپای ڕووسیاوە، واتە دەبێت ئەو گروپانەی ڕێککەوتنەکەیان واژوو کردووە تەنها فەرمان و چەک لە سوپای ڕووسیا وەربگرن.
لەبەرئەوەی نیازەکانی یەفگینی زیاترە لەوەی لەژێر ڕکێفی لایەنێکی تردا بێت و بە فەرمانی کەسانی تر بجوڵێتەوە، بڕیاریدا ئەو ناوچانەی دەستی بەسەردا گرتووە ڕادەست بکات بە گرووپەکەی چیچان کە هاوشانی سوپای ڕووسیا شەڕ دەکات و ناسراوە بە کەتیبەی ئەحمەد.


ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە