گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوان داوای یاسایی لە سەر " غالب موحەمەد " یەکێک لە پەرلەمانتارە خۆفرۆشەکانی بەغدا تۆمار دەکات
پەیامی کورد ... گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوان داوای یاسایی لە سەر " غالب موحەمەد " یەکێک لە پەرلەمانتارە خۆفرۆشەکانی بەغدا تۆمار دەکات
گرووپى كۆمپانیاكانى قهیوان سكاڵاى یاسایی لهسهر پهرلهمانتار غالب موحەمەد تۆماردهكهن و ڕایدهگهێنن ئهو پهرلهمانتاره بهبێ بهڵگه ناوى كۆمپانیاكهیانى زڕاندوه.
كۆمپانیاى قهیوان ڕوونكردنهوهیهكى بڵاوكردۆتهوهو ڕایگهیاندوه، ماوەیەکە پهرلهمانتار (غالب محەمەد) ، لەچەند نوسین و لێدوانێکدا بێ بەڵگە و بێ پاساو تۆمەت دەخاتە پاڵ گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان و چەند شتێک باس دەکات کەهیچ بنەمایەکی نییە ودوور و نزیک پەیوەندی بەوانهوه نییە.
ئهوهش خراوهتهڕوو، لەڕابردوودا و لەسۆنگەی ڕێزگرتن لەکاری پەرلەمانی و لەوباوەڕەوە کە گەر ناوبراو بەڵگەیەکی هەیە ئەوا دەتوانێ بەڕێکاری پەرلەمانی و یاسایی کاری لەسەر بکات، ئەوەش ڕێگا درووستەکەیە، بۆیە هیچ روونکردنەوە و ووڵامێکیان نەبوە، بەڵام دەرکەوت ئەوەی نەکردووەو لەڕێی سوشیال میدیاوە بەردەوامە لە ناوبردنی کۆمپانیاکەیان لەچەند بابەتێک بەبێ بەڵگە، کە وەک ڕوونیانكردۆتهوه هیچ پەیوەندى بەوانهوه نییە.
كۆمپانیاى قهیوان باس لهوهش دهكهن، گرووپی کۆمپانیاکانی قهیوان ناچاره ڕێگای دادگا و یاسا لەبەرامبەر ئەو ناوزڕاندنە بگرێتهبهر. داواکارن له دادگا بەڵگەکانی خۆی بخاتە ڕوو و ئهوانیش لەوێ بەرگری لەو ناوزڕاندنەی خۆیان دەکەن و لهڕێی یاساوه راستیەکان بۆ هاووڵاتیانی کوردستان و سلێمانی بەتایبەتی ڕوون دهبنهوه. لێرەشەوە داواکارن لەگەڵ نزیک بوونەوەی هەڵبژاردن و هەڵکشانی ململانێ سیاسیەکاندا، نەخرێنە ناو ئەم ناکۆکیانەوە،دهڵێن: خزمەتەکانی قەیوان لە ئاوەدانی و بووژاندنەوەی ئابووری و ژێرخانی کوردستان بەگشتی و سلێمانی بەتایبەتی کەدیار و بەرچاون کاری ئهوانه، نەک هیچ کارێکی تر.
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
(و إذا حكمتم بين الناس أن تحكموا بالعدل)
ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی
ماوەیەکە (غالب محەمەد) ، لەچەند نووسین و لێدوانێکدا بێ بەڵگە و بێ پاساو تۆمەت دەخاتە پاڵ گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوان و چەند شتێک باس دەکات کەهیچ بنەمایەکی نییە ودوور و نزیک پەیوەندی بەئێمەوە نییە.
لەڕابردودا و لەسۆنگەی ڕێزگرتن لەکاری پەرلەمانی و لەوباوەڕەوە کە گەر ناوبراو بەڵگەیەکی هەیە ئەوا دەتوانێ بەڕێکاری پەرلەمانی و یاسایی کاری لەسەر بکات، ئەوەش ڕێگا درووستەکەیە، بۆیە هیچ رونکردنەوە و ووڵامێکمان نەبوە. بەڵام دەرکەوت ئەوەی نەکردووەو لەڕێی سوشیال میدیاوە بەردەوامە لە ناوبردنی کۆمپانیاکەمان لەچەند بابەتێک بەبێ بەڵگە، کە وەک ووتمان هیچ پەیوەندیان بەئێمەوە نییە. گرووپی کۆمپانیاکانی قهیوان ناچاره ڕێگای دادگا و یاسا لەبەرامبەر ئەو ناوزڕاندنەی بەڕێزیان بگرێتهبهر. داواکارین لەبەڕێزیان له دادگا بەڵگەکانی خۆی بخاتە ڕوو و ئێمەش لەوێدا بەرگری لەو ناوزڕاندنەی خۆمان دەکەین و لهڕێی یاساوه راستیەکان بۆ هاووڵاتیانی کوردستان و سلێمانی بەتایبەتی روون دهبنهوه. لێرەشەوە داواکارین لەگەڵ نزیک بوونەوەی هەڵبژاردن و هەڵکشانی ململانێ سیاسیەکاندا، ئێمە نەخرێینە ناو ئەم ناکۆکیانەوە، خزمەتەکانی قەیوان لە ئاوەدانی و بووژاندنەوەی ئابووری و ژێرخانی کوردستان بەگشتی و سلێمانی بەتایبەتی کەدیار و بەرچاون کاری ئێمەیە، نەک هیچ کارێکی تر.
بەشی ڕاگەیاندنی گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوان.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە