گرووپی یاخیبووانی هاککەر : سەدان بەڵگەنامەی ئێرانمان دەستکەوتووە

پەیامی کورد   ...  گرووپی یاخیبووانی هاککەر : سەدان بەڵگەنامەی ئێرانمان دەستکەوتووە

ڕاگەێندرا کە زیاتر لە ٦٠٠ سێرڤەری پەرلەمانی ئێران هاک کراون و سەدان بەڵگەنامەی نهێنی پەرلەمان لەلایەن هاککەرەکانەوە بە دەستیان کەوتووە . هەروەها باس لەوە کرا کە هاککەرەکان دەستیان کردووە بە دابەشکردنی ئەو بەڵگەنامانە.

ئەو گرووپە هاککەرە بە ناوی 'تا شکستی یاخیبوون' ڕایانگەیاندووە کە ماڵپەڕ و سێرڤەرەکانی دەزگای ماڵی نەتەوەی سەر بە پەرلەمانی ئێرانیان هاک کردووە و دەستیان بە زیاتر لە ٦٠٠ سێرڤەری پەرلەمان گەیشتووە.

لە ڕاگەیاندنی گرووپی هاککەرەکاندا ئەوە دیاریکراوە کە سێرڤەرە سەرەکییەکانی کۆمیسیۆن و ناوخۆ و بانک و نووسینگەی سەرۆکایەتی و جێگرانی سەرۆکی پەرلەمان و دەیان سێرڤەری تری پەرلەمان هاک کراون و سەدان نهێنیشیان خراوەتەڕوو بەڵگەنامەکان بەدەست هێنران. ئەو گرووپە ڕایانگەیاند کە دەستیان کردووە بە دابەشکردنی ئەو بەڵگەنامە نهێنیانە.

ڕاگەێندراوە کە گرووپی هاککەر تا یاخیبوون دەشکێت سەرەتا لیستی مووچەی ئەندامانی پەرلەمانی ئێرانی بڵاو کردەوە.

لە لایەکی دیکەوە پەرلەمانی ئێران هاککردنی سێرڤەرەکانی و دابەشکردنی بەڵگەنامەکانی پشتڕاست کردەوە، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە بەشێک لەو بەڵگەنامانەی کە بڵاوکراونەتەوە ساختەن.


ئەم بابەتە 12046 جار خوێندراوەتەوە