گرووپێکی دژبەری دەسەلات بەحرەین و پاڵپشتیکەری ئێران و ئەنجامدەری کاری تێرۆریستی لە لیستەی گەمارۆوەکانی ئەمریکا تۆمارکرا
پەیامی کورد ... گرووپێکی دژبەری دەسەلات بەحرەین و پاڵپشتیکەری ئێران و ئەنجامدەری کاری تێرۆریستی لە لیستەی گەمارۆوەکانی ئەمریکا تۆمارکرا
ئەمریکا گرووپێکی دژبەری دەسەڵاتی بەحرەینی بە تاوانی پێوەندی دەگەڵ ئێران و کاری تیرۆریستی خستە لیستەی گەمارۆکانەوە
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، گرووپی بەحرەینی سەرایا مۆختاری بە تاوانی پەیوەندی لەگەڵ ئێران و ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی خستە لیستەی گەمارۆکانەوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکی تویتەریدا بڵاویکردەوە و ڕایگەیاند : بە گەمارۆ خستنە سەر سەرایا ئەلموختار، پەیامێکی بەهێزمان بە ئێراندا کە ئیزن نادەین گرووپە بریکارەکانی هەڕەشە لەسەر خەڵکی بەحرەین و فەرمانبەرانی ئەمریکایی جێگیر لەو ووڵاتە درووست بکەن.
مایک پۆمپێئۆ هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد: بە پێی زانیارییەکانیان ، سوپای پاسداران پشتیوانی ماڵی و لۆجستیکی سەرایا سەلام دەکات.
سەرایا سەلام گرووپێکی شیعەی بەحرەینیە.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە