گرۆسی : ئێران بە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی هەڕەشە دەکات

پەیامی کورد   ...   گرۆسی : ئێران بە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی هەڕەشە دەکات

گرۆسی : بەرپرسانی ئێران گوتوویانە هەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەتوانێت تاران بەرەو پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی پاڵ بنێت

ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی، دووشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (جارۆزالم پۆست) ڕایگەیاند، بەرپرسانی ئێران هۆشدارییان داوە لەوەی هەر هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، دەتوانێت تاران بەرەو پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی پاڵ بنێت.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دراون کە گرژییەکان لە ناوچەکەدا بەرەو زیادبوونن و گومانەكانیش سەبارەت بە ئەگەری هەوڵەكانی ئیسرائیل لە دژی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەردەوامە.


ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە