گرینگترین هەواڵەکانی ئەفغانستان

پەیامی کورد      ...   گرینگترین هەواڵەکانی ئەفغانستان

 باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە کابۆل بڕیارى داوە هەموو بەڵگە نهێنی و هەستیارەکان لەنێو بەرن و بسووتێندرێن، چوونکە ئەگەرى هەیە تاڵیبان دەستیان بەسەردا بگرێت و بیانکاتە ئامرازى ڕاگەیاندن

لە پەیامێکی گرینگ دا ووڵاتی کەنەدا ڕایگەیاندووە  پێشوازى لە ٢٠ هەزار پەنابەرى ئەفغانى دەکات.

بەرپرسێکى ئەفغانستان دەڵێت: تاڵیبان هێرشێکى وەحشیانەى بۆ شارى مەزار شەریف دەست پێ کردووە.

ئەنتۆنى گۆتریش سکرتێرى نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند : دۆخێکى زۆر سەختى مرۆیی لە ئەفغانستان هەیە. هەر بۆیە داوا لە تاڵیبان دەکەین کە ئۆپراسیۆنە سەربازىیەکانی لە ئەفغانستان بوەستێنێت.
تاڵیبان ڕێوشوێنى زۆر تووندى گرتووەتە بەر لە دژى ژنان و ڕۆژنامەنووسان
بە لانى کەمەوە ٢٤١ هەزار کەس بە هۆى شەڕ و تووند ئاژۆییەکانی تاڵیبانەوە لە ئەفغانستان ئاوارە بوونە!


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە