گرینگ‌ترین کەشتی شەڕی ڕووسیا نوقم بوو و ژێرئاو کەوت
پەیامی کورد ... گرینگ‌ترین کەشتی شەڕی ڕووسیا نوقم بوو و ژێرئاو کەوت
وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ڕایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كه‌شتی جه‌نگی "مۆسكڤا" به‌هۆی زریان و خراپی كه‌ش و هه‌وا و تێكچوونی هاوسه‌نگییه‌وه له ده‌ریای ره‌ش ژێرئاو كه‌وت.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا له‌ڕاگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، كه‌شتی جه‌نگی "مۆسكڤا" هاوسه‌نگی خۆی به‌هۆی خراپی كه‌ش وهه‌واوه له‌ده‌ستداوه و زیان به‌پێكهاته‌كانی گه‌یشتوه كاتێكيش هەوڵ دراوە بەرەو بەندەری دیاریكراو رابكێشرێت ژێرئاوكه‌وتوه و نقوم بوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، تیمی كه‌شتیوانی سه‌ر كه‌شتیه‌كه، له‌ڕێگه‌ی كه‌شتیه‌كی دیكه‌ی ده‌ریای ره‌شه‌وه رزگاركراون.
دوێنێ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ڕایگه‌یاند، به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌ك ته‌قه‌مه‌نیه‌وه، ئاگرێك له سه‌ر كه‌شتی مووشه‌كی رووسی "مۆسكڤا" كه‌وتوه‌ته‌وه.
كه‌شتی جه‌نگی مۆسكڤا سه‌ر به كه‌شتیه‌كانی ده‌ریای ڕه‌شه، له ساڵی ١٩٨٣ به ناوی سلاڤا چوه درووستكراوه و له ساڵی ١٩٩٦ ناوی نراوه مۆسكڤا و ١٦ مووشه‌كی جۆری "ڤۆلكان بی-١٠٠٠ " هه‌ڵده‌گرێت.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە