گرینگی ئێس - ٤٠٠ بۆ بەرگری لە تورکیا و ئەورووپا

پەیامی کورد     ...    گرینگی ئێس - ٤٠٠ بۆ بەرگری لە تورکیا و ئەورووپا .

چالاکییە نیزامی و سەربازییەکان لە سووریا و ئاڵۆزیگەلی مووشەکی ئەم دواییەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین تورکیای ناچار کردووە تاکوو بە دوای بەرگرییەکی بەهێزتر لە خۆی بێت .

بۆچی کاردانەوەی بەهێزی تورکیا دەربارەی ئێس - ٤٠٠ ئەو تورکیایە کە هێشتا لە یەکیتی ئەورووپا وەرنەگیراوە لە باس و ووتووێژە ، لە حاڵێکدا کە یۆنان ئەندامی یەکیتی ئەورووپایە ، جگە لە ئێس - ٣٠٠ لە ساڵی ١٩٩٩ دا ڕێکەوتننامەیەکی نویی لەگەل ڕوسیا واژوو کرد و لە ساڵێ ٢٠٠ دا دەربارەی کڕینی سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی بە بەرزایی کەم ڕێکەوتتناکەلێکی نویی لەگەڵ ڕووسیا بەستووە ؟ بۆ چی ئەم ڕاستییە کە ئەم سیستەمانە لە سیستمەی نیشتیمانی بەرگری ئاسمانی یۆنان دا یەک بەستراوەتەوە هیچ باس و ووتووێژێکی لە سەر ناکرێت ؟ بەڵام بەردەوامی چالاکیگەەلی نیزامی لە سووریا و ئاڵۆزییە مووشەکییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین ، تورکیای کە یەکێک لە نزیکیترین ووڵاتانی ناوچەکە بۆ ئەورووپایە ناچار دەکات تاکوو هەنگاوگەلێکی جیددیتر بۆ داهاتوو ئەنجام بدات

کارناسانی نیزامی تا ڕادەیەک پێکەوە هاوڕان کە ئێس - ٤٠٠ بەهێزترین و بە بەهاترین سیستەمی بەرگری لە جیهان ە

ئەمریکا تورکیای لە بەرنامەی " ئێف - ٣٥ " لادا .

لە دوای کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتووی S-400 ی ڕووسیا لە ساڵی ٢٠١٩ لە لایەن ئانکاراوە ویلایەتەیەکگرتووەکان تورکیای لە بەرنامەی F-35 Lightning II Jet   ی خۆی لادا . واشینتۆن هاوپەیمانی تورکیا لە ناتۆیە ،  ووتی کە ئەم سیستەمە دەتوانێ لە لایەن ڕووسیاوە بۆ بەدەست هێنانی زانیاری ڕیزکراو دەربارەی فڕۆکەگەلی لاکهید مارتین F-35 Lightning II Jet   کەڵکی لێوەربگیرێت و لەگەڵ سیستەمگەلی ناتۆ ناسازگارە .سەرەڕای ئەمانەش تورکیا بەردەوام پێداگری دەکات کە ئێس - ٤٠٠ لەگەل سیستەمگەلی ناتۆ یەک ناگرێتەوە و هەڕەشەیەک بۆ ئەم یەکیەتییە نابێت

ئەم ڕاپۆرتە بەردەوامی دەبێت   ...


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە