گرینگ ... ئایا تورکیا دەبێتە ڕێڕەوێک بۆ کەمکردنەوەی وابەستەیی ئەورووپا بە گازی ڕووسیا ؟

پەیامی کورد   ...   ئایا تورکیا دەبێتە ڕێڕەوێک بۆ کەمکردنەوەی وابەستەیی ئەورووپا بە گازی ڕووسیا ؟

شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین و دەستپێکردنی کاروباری گەمارۆ لە دژی مۆسکۆ ، ڕابەرانی ئەورووپای بە خێراکردنی لە دۆزینەوەی سەرچاوەیەکی نوێی گازی سرووشتی ناچار کردووە تاکوو لانیکەم جێگرەوەی بەشێک لە ١٥٥ میلیارد مەتری چوارگۆشەی گازی هاوردە لە ڕووسیا بێت کە نزیکەی ٤٠٪ی بەکارهێنانی گازی ئەم یەکیتییە تەشکیک بدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری خەلیج الجدید ، فەراهەم کردنی سەرجاوەی گازی جێگرەوەی ئاسان و خێرای نابێت و ڕاستی سادە ئەمەیە کە هیچجۆرە " شێوەیەکی سێحرئاوی " لەمبارەیەوە بۆ یەکیتی ئەورووپا بوونی نییە ، ئێستا گرینگی برووکسڵ زیاتر بەرەوڕووی تورکیایە وەکوو ڕێگای ئەگەری تێپەڕبوونی بارگەلی گاز لە ئازەربایجان و ئیسرائیل ە کە پاشەکەوتگەلی بەکارنەهاتووسەرچاوەگەلی گازی یان هەیە .

" کادری سیمسۆن " کۆمیساریای کاروباری ووزەی یەکیتی ئەورووپا لە ٤ی فێبریوەری ڕابردوو هەواڵی لە ڕێکەوتن لەگەڵ باکوو بۆ پەرەدانی شەراکەت لە بەشی گاز دا و لە لایەکی دیکەشەوە " پەرویز شاهبازۆف " وەزیری ووزەی ئازەربایجان یش لە ١٢ی ئەم مانگەدا پشتڕاستی کردەوە کە کۆگا گازییەکانی ئەم ووڵاتە نزیکەی ٢.٦ تریلیۆن مەتری دووجایە کە بۆ ئازەربایجان ، دراوسێیەکان و یەکیتی ئەورووپا بەسە .

هەر لەمبارەیەوە سەفەری " ئێسحاق هێرتزووگ سەرۆککۆماری ئیسرائیل بۆ ئانکارا لە ٩ی ئەم مانگە و پێش بینی یەکان بۆ ئەگەری ڕێکەوتن بە مەبەستی ڕاگواستنی گاز لە مەیدانی " لیڤیاثان " دایە تورکیا و دواتر بۆ ئەورووپا ئەنجام درا بەلام تەنانەت ئەگەر هەر دوو لایەن لەمبارەیەوە گەیشتبنە ڕێکەوتن ، گەیشتن بەم بابەتە جگە لە بردنی کاتێکی زۆر پیویستی بە سەرمایەگوزاری بێ هاوتایە .

هەر لەمبارەیەوە " جۆن ڕۆبێرتس " کارناسی ووزە لە شەورای ئاتلانتیک ڕایگەیاند : پڕۆژەگەلی گەورە پێویستی بە کاتە ، چالاک کردنی مەیدانی شاەدینیزی ئازەربایجان لە دوای دەستکەوتن بە ڕێکەوتننامەی سیاسی و تیجاری پێویست ٦ ساڵ درێژە دەکێشێت .

کۆمپانیای نەوتی دەوڵەتی سووکار ی ئازەربایجان یش ڕایگەیاندووە بڕیار وایە هەناردەکردنی گازی ئەم ووڵاتە بۆ ئەورووپا ئەمساڵ بۆ ١٠ میلیارد مەتری دووجا زیاد بێت هەروەها ئاستی تەنیا یەک خاڵی بۆڕی هەناردەش بۆ ٢٠ میلیارد مەتری دووجا زیاتر دەبێت کە بەشێکی کەم لە هاوردەی گازی ئەورووپا لە رووسیاوە هەژمار دەکرێت .

ئازەربایجان مەیدانگەلێکی گازی دیکەی هەیە بەڵام مەیدانی " ئابشێروون " کە کۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسا ئەوی پەرەپێداوە لە ئێستادا یامادەی بەرهەم هێنانی ١،٥ میلیارد مەتری دوو جا گازە کە زۆربەیان بۆ ووڵامدانەوە بە پێداویستییەکانی ناوخۆیی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیادی ئەم وولاتە تەرخان دەکرێت .

پلانگەلێک بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی گاز لەم مەیدانە بۆ ٥ میلیارد مەتری دووجا لە ساڵدا بوونی هەیە بەڵام هاوشێوەی ٣ مەیدانی گازی لە قۆناغی دۆزینەوە پێویستی بە سەرمایەگوزاری زۆر بەرز هەیە کە تەنیا لە دوای فرۆشتنی گاز جێبەجێ دەکرێت چوونکە کە بانکەکان لە پڕۆژەگەلی گەوروی ژێرخانی تەنیا کاتێک پاڵپشتی دارایی دەکەن کە بزانن ئەم پڕۆژانە بۆ دانەوەی وامەکان ، قازانجی تەواویان دەبێت .

هەر ئەم دۆخە لە سەر مەیدانی گازی لیفیاثان یش خۆی دەبینێتەوە مەیدانێک کە ٦٢٠ میلیارد مەتری دووجا گازی کۆگاکراوی هەیە و دەتوانێ سالانە نزیکەی ١٠ تاکوو ١٢ میلیارد مەتری دووجا گاز بۆ ئەورووپا هەناردە بکات بەڵام پێش پەرەدانی ژێخانەکانی دەبێ ڕێکەوتننامەگەلێکی تیجاری واژوو بکرێت و ئەم بابەتەش سەرەڕای بابەتی قۆبرس بینەری ئاڵۆزی سیاسییە چوونکە سەرەتا گازی بەرهەم هاتووی ئیسرائیل دەبێ بۆ قۆبرس ڕابگوێزرێت و لەوێشەوە لە ڕێگای خاکی تورکیاوە بۆ ئەورووپا ڕابگوێزرێت . ئەم بابەتە کێشەیەکە کە پێشتر یش بووەتە هۆی بێهیوامانی پڕۆژەی ڕاگواستنی گازی ئیسرائیل بە تورکیا بوو .

بە ووتەی ڕۆبێرتس بابەتی قۆبرس دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئیسرائیل لە بواری سیاسی و تەکنیکی یەوە لە بیری ڕاگواستنی گاز بۆ میسڕ و کردنی بە گازی شللەوێ و دواتریش هەناردەکردنی گازی شل بە کەشتی بێت بەڵام ئەم کارە چەندین ساڵ کاتی پێویستە .

لەم نێوەندەدا هەناردەکارانێکی دیکە بوونیان هەیە کە کۆگاگەلی بەرچاوی گاز یان لە بەر دەستدایە و دەتوانرێ بە خێرایی زیاتر و بە سەرمایەگوزاری کەمترەوە لە ئازەربایجان و ئیسرائیل ەوە ئەوە پەرە پێبدرێت بەڵام هاوشێوەی گازی ئیسرائیل و قۆبرس زیاتر لەوەی کە ئەم پڕۆژانە لەگەل کێشەگەلی تیجاری بەرەوڕووبن لەگەڵ بەربەستی سیاسی بەرەوڕوون .

هەر لەمبارەیەوە تورکمەنێستان چوارەمین خاوەنداری کۆگای گەورەی گازی لە جیهان هەیە و لە بواری تەکنیکی یەوە دەتوانێ گازی خۆی لە ڕێگای دەریای خەزەر ەوە بۆ ئازەربایجان و دواتر بۆ تورکیا و ئەورووپا ڕابگوێزێت ئەم بابەتە پێویستی بە سەرمایەگوزاری زۆر گەورە لە مەیدانە گازییە پەرەپێنەدراوەکان و درووستکردنی خەتی بۆڕیگەلی گاز ییە .

سەرەڕای ئەمە دەتوانرێ لانیکەم یەکێک لە مەیدانە گازییەکان پەرەپێبدرێت و بە خێراییەکی زیاترەوە بخرێتە بازاڕی ئەورووپا وە ، کۆمپنیای ترانس کاسپییەن کە مەقەڕرەکەیان لە ئەمریکا و سەرۆکایەتی یەکەی لەگەڵ " ئالان ماستارد " باڵیۆزی پێشووی ئەم ووڵاتە لە تورکمەنێستانە لە حاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەی ڕاگواستنی گاز لە مەیدانی " ماجتیم ئۆغڵۆ " بۆ ئازەربایجان ، تورکیا و ئەورووپا یە ، مەیدانێک کە گازەوە ئێستا لە مەشخەڵی سووتێنەر بە فێڕۆ دەڕوات .

ئەم کۆمپانیایە ووتی کە ئەم پڕۆژەیە دەتوانێ سالانە نزیکەی ١٢ میلیارد مەتری دووجا گاز بەرهەم بهێنێت و تەنیا پێویستی بە ٧٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە خەتی بۆڕی نوێ لە دەریای خەزەرەوە هەیە و دواتر لە ڕێگای خەتی بۆڕی ئازەربایجان ەوە بەرەو ئەورووپا دەنێردرێت .

سەرچاوەی جێگرەوەی دیکەش بوونی هەیە کە هەرێمی کوردستان لە عێراق ە و پێش بینی دەکرێت نزیکەی ٧ تریلیۆن مەتری دووجا کۆگای گازی هەبێت کە هەناردەکردنی لە ڕێگای زەوینی بۆ تورکیاوە و دواتر بۆ ئەورووپا زۆر هەرزانتر لە مەیدانە گازییەکان لە دەریاوە دەبێت .

لە ساڵی ٢٠١٣ تورکیا و هەرێمی کوردستان چەند ڕێکەوتننامەیان بۆ پەرەپێدانی هەندێک لە مەیدانە گازییەکان بۆ هەناردەکردنی بۆ تورکیا واژوو کرد و کۆمپانیای تورکیەیی سیاقەلەم ئیزنی هاوردەکردنی گازی لە هەرێمی کوردستان ەوە بە دەست هێنا و لە ساڵی ٢٠١٨ ەوەش کۆمپانیای بۆتاس ی تورکیا خەتی بۆڕی گازی تا سنوورەکانی عێراق تەواو کرد کە دەتوانێ ساڵانە ١٦ میلیارد مەتری دووجا گاز ڕابگوێزێت

سەرەڕای ئەمانەش بە تێپەڕبوونی کات سەلمێندرا کە پێشکەوتنی ئەم پڕۆژەیە بە هۆی دژایەتی دەوڵەتی ناوەندی عێراق لەگەڵ ڕێکەوتنەکانی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان کارێکی دژوارە و بوو بە هۆی ڕاوەستاندنی دەستەبەرکردنی دارایی نێودەوڵەتی ئەم پڕۆژەیە .

دادگای باڵا و فێدڕاڵی عێراق لە ١٥ی فێبریوەری ڕابردوو یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستانی بە نایاسایی ڕاگەیاند کارێک کە پرسیارگەلێکی دەربارەی سەرمایەگوزاری داهاتوو لە سەرچاوەکانی ووزەی هەرێمی کوردستان هێناوەتە ئاراوە .


ئەم بابەتە 11999 جار خوێندراوەتەوە