گرینگ : بەرجام لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەیە

پەیامی کورد   ...   بەرجام لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەیە

نوێنەری بەریتانیا و فەڕەنسا لە دوای ڕاگەیاندنی ڕاوەستان لە ڕەوەندی گفتوگۆوەکانی ڤییەننا سەبارەت بە مەترسی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتننامە لەگەڵ ئێران لە ئەگەری چارەسەرنەکردنی " هۆکارگەلی دەرەکی " هۆشداری یان دا .

بە ووتەی دیپلۆماتگەلی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی ، ڕووسیا بە بەدیل گرتنی خۆی دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی لەگەڵ ئێران و لە ئەگەری بەردەوامیدان بەم دۆخە دەبێ بیر لە بژاردەگەلێکی دیکە بکرێتەوە .

جۆزێپ بۆرڵ ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا و جێگرەکەی " ئێنریکە مۆرا" ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند کە بە هۆی " دەستگەلێکی دەرەکی یەوە " ووتووێژەکانی ڤییەننا بە شیوەی کاتی ڕادەگیرێت .

فیلیپ ئێرارا ووتووێژکاری باڵای فەڕەنسا لە ڤییەننا ش لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی کە نوێنەرانی هەر سێ ووڵاتی ئەورووپایی لە ڕاوەستانی ووتووێژەکان بە هۆی دەستی دەرەکی یەوە زۆر دڵگران و عاجز بوونە .

ئەو ووتوویەتی کە دەربارەی بە دەرئەنجام گەیشتنی گفتوگۆوەکان خێرایی قەیران بوونی هەیە و ئەم مەترسی یە بوونی هەیە کە ڕێکەوتنەکە لە یەک هەڵوەشێتەوە

هەروەها ستێفانی ئەلقاق ووتووێژکاری باڵای بەریتانیا لە ڤییەننا ش بە ناکام بوون سەبارەت بە بابەتی ڕاگیرانی ووتووێژەکان بە هۆکاری دەرەکی ئاماژەکرد و لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی : لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستە دەرەکییەکان دەبێ چارەسەر بکرێت ، یا خود ئەوەی کە ڕێکەوتنەکە لە یەک هەڵوەشێتەوە


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە