گرینگ ... ووڵامی مام جەلال بە قوتابیەکی تورک سەبارەت بە کوردستان : "كوردستان خودا درووستیكردوه بڕۆن سه‌یری نه‌خشه‌كانی عوسمانی بكه‌ن ناوی كوردستانی به‌كارھێناوه".
پەیامی کورد ... ووڵامی مام جەلال بە قوتابیەکی تورک سەبارەت بە کوردستان : "كوردستان خودا درووستیكردوه بڕۆن سه‌یری نه‌خشه‌كانی عوسمانی بكه‌ن ناوی كوردستانی به‌كارھێناوه".
ئه‌ندامێكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، ووڵامی مام جه‌لال رابه‌ری كۆچكردووی كورد له‌باره‌ی ناوی كوردستان بۆ ژماره‌یه‌ك خوێندكاری توركیا ئاشكراده‌كات و راشیده‌گه‌ێنێت، "ئێمه له‌تكه ھه‌رێمۆكه‌یه‌كمان ھه‌یه، به‌بیانووی دژایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و بۆ مه‌به‌ستی سیاسی ئینتیخابی ده‌یانه‌وێت دوله‌تی بكه‌ن و بیده‌نه‌وه به به‌غدا".
حاكم شێخ له‌تیف، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌ژێر ناونیشانی "په‌شیمان مه‌بنه‌وه تكایه، به‌زمانی خۆیان ووڵامیان بده‌نه‌وه"، نووسیویه‌تی، جارێك مام جه‌لال له ووڵامی قوتابیه‌كی توركدا ووتی، "كوردستان ئێمه درووستمان نه‌كردوه خودا درووستیكردوه، پێش بوونی ئێوه به‌ھه‌زاران ساڵ ھه‌بووه بڕۆن سه‌یری نه‌خشه‌كانی عوسمانی بكه‌ن ناوی كوردستانی به‌كارھێناوه".
راشیگه‌یاند، سه‌یركه‌ن ئه‌وانی داگیركه‌ر به ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه نه‌خشه‌ی كوردستان‌مان ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر پوولیش پێ ڕه‌وا نابینن، كه‌چی ئێمه‌ش له‌تكه ھه‌رێمۆكه‌یه‌كمان ھه‌یه، به‌بیانووی دژایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و بۆ مه‌به‌ستی سیاسی ئینتیخابی ده‌یانه‌وێت دوله‌تی بكه‌ن و بیده‌نه‌وه به به‌غدا، ئاخر له خۆڕا نیه ئه‌وانێك له‌وسه‌ری دنیاوه ھاتون و خاكی ئێمه‌یان داگیركردوه و بونه‌ته خاوه‌ن ماڵ، ئێمه‌ش له‌سه‌ر خاكی خۆمان بوینه غه‌ریبه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌راگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌و پوولانه له‌كاتی سه‌ردانی پاپا فرانسیس بۆ هه‌ولێر نیشاندراون كه هه‌ڵگری نه‌خشه‌ی كوردستانن كارێكن دژ به توركیان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، دانانی وێنه‌ی پاپای له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی كوردستانی له‌سه‌ر پوول به "هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی" وه‌سفكرد و داوایكرد، به‌په‌له راستبكرێته‌وه و هه‌رێمی كوردستان به‌په‌له روونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌وباره‌یه‌وه بدات.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە