گفتووگۆی بۆرڵ و بلینکێن سەبارەت بە ئێران

پەیامی کورد   ...  گفتووگۆی بۆرڵ و بلینکێن سەبارەت بە ئێران

جۆزێپ بۆرڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا و ئانتۆنی بلینکێن وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی لە میانەی دانیشتنی گرووپی ٧ لە ئاڵمانیا ، دیدار و هەروەها سەبارەت بە ئێران گفتووگۆیان کرد .

بۆرڵ بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەک لەم دیدارە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ، بەشداری نێوان یەکیتی ئەورووپا و ئەمریکا " بۆ متمانە لە وولامی هەماهەنگ بە شەڕی هێرشبەرانەی ڕووسیا لە ئۆکراین و باقی چاڵێنجەکانی جیهانی " بەهێز و هاوپەیمان ناو برد و ووتی : ئێمە هەروەها سەبارەت بە ئێران و هاوکاری ئەو لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ووتووێژمان کرد .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە