گفتووگۆی تەلەفۆنی هاوبەشی سەرانی ترۆئیکای ئەورووپا لەگەل جۆ بایدن سەبارەت بە ڕێکەوتن لەگەل ئێران

پەیامی کورد   ...  گفتووگۆی تەلەفۆنی هاوبەشی سەرانی ترۆئیکای ئەورووپا لەگەل جۆ بایدن سەبارەت بە ڕێکەوتن لەگەل ئێران

بۆریس جانسن سەرۆکوەزیرانی کاتی بەریتانیا ، ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا ، ئۆڵاف شۆڵتز گەورە ڕاوێژکاری ئاڵمانیا و جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی هاوبەشدا پێکەوە گفتووگۆیان کرد .

بە پێی بەیاننامەی کۆشکی سپی ، سەرانی سێ ووڵاتی ئەورووپایی و بایدن لەم گفتووگۆیە تەلەفۆنییەدا سەبارەت بە ووتوویژەکانی ئێستا دەربارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران قسە و باسیان کردووە و لە سەر گرینگیدان بە بەهێزکردنی پاڵپشتی لە هاوپەیمانان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەوڵگەلی هاوبەش بۆ دەستڕاهێشتن و سنووردارکردنی ئێران جەختیان کردەوە .


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە