گفتووگۆی تەلەفۆنی وەزیرانی دەرەوەی ئیمارات و بەریتانیا دەربارەی قەیرانی ئۆکراین و بازاڕی ووزە
پەیامی کورد ... گفتووگۆی تەلەفۆنی وەزیرانی دەرەوەی ئیمارات و بەریتانیا دەربارەی قەیرانی ئۆکراین و بازاڕی ووزە
" عەبدۆڵلا بن زائێد ئالی نەهیان " وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیمارات لەگەڵ " لیز تراس" هاوتا بەریتانیاییەکەی خۆی بە تەلەفۆن دەربارەی گۆڕانکارییەکانی ئۆکراین بیروڕایان گۆڕییەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک هەر دوو لایەن لەم پەیوەندییەدا دەربارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و نیودەوڵەتی هەندیک لە بابەتگەلی جێگای گرینگی هاوبەش ، دواهەمین گۆڕانکارییەکانی ئۆکراین و گرینگی پاڵپشتی لە هەولەکان بۆ بە دەستکەوتنی ڕێکارگەلی سیاسی ئەم قەیران لەگەڵ زیادبوونی هەولەکان بۆ پالپشتی لە پێداویستییە مرۆییەکان کەسانی سڤیلی زیان پێگەیشتوو لە ئۆکراین گفتوگۆیان کرد
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئیمارات لەسەر گرینگی ئەم ووڵاتە لە سەر بەهێزکردنی ئەمنییەت و سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی و پاڵپشتی لە هەموو هەوڵەکان بۆ دەستڕاگەیشتن بە ڕێکارگەلی سیاسی قەیرانی ئۆکراین جەختی کردەوە .
وەزیرانی کاروباری دەرەوەی هەر دوو ووڵاتی ئیمارات و بەریتانیا دەربارەی دۆسیەی سەقامگیری لە بازاڕی ووزە و خۆراک گفتووگۆیان کرد .
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە