گفتووگۆی تەلەفۆنی " ڕۆبێرت مالی " لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر : دیپلۆماسی کاریگەری قەتەر ، ڕۆڵێکی گرینگی لە چارەسەرکردنی بابەتە دژوارەکانی ناوچەکە هەیە
پەیامی کورد ... گفتووگۆی تەلەفۆنی " ڕۆبێرت مالی " لەگەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر : دیپلۆماسی کاریگەری قەتەر ، ڕۆڵێکی گرینگی لە چارەسەرکردنی بابەتە دژوارەکانی ناوچەکە هەیە
بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ، شێخ موحەمەد بن عەبدۆلڕەحمان ئالی ثانی وەزیری کاروباری دەرەوەی قەتەر ، لە دوای سەفەرەکەی بۆ تاران لەگەڵ ڕۆبێرت مالی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لەکاروباری ئێران گفتووگۆی کرد .
مالی لەم گفتووگۆیە تەلەفۆنییەدا جەختی کردووەتەوە : دیپلۆماسی کاریگەر و سازندەی قەتەر ، ڕۆڵێکی گرینگی لە چارەسەرکردنی بابەتە دژوارەکانی ناوچەکەدا هەیە .
وەزیری دەرەوەی قەتەر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دیکەدا لەگەڵ ، جۆزێپ بۆڕڵ ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا گفتووگۆی کرد . گفتووگۆوەکانی ڤییەننا یەکێک لە مێحوەرەکانی ئەم دوو پەیوەندییە تەلەفۆنییە بووە .
ئالی ثانی هەروەها ووتووێژێکی دیکەی لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستانی سەعوودی هەبووە .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە