گفتووگۆی زلێنسکی لەگەڵ «CNN» : ئامادەی ووتووێژ لەگەڵ پووتین م

پەیامی کورد   ...    گفتووگۆی زلێنسکی لەگەڵ «CNN» : ئامادەی ووتووێژ لەگەڵ پووتین م

زلێنسکی ووتی کە شکستی ووتووێژەکان لەگەڵ ڕووسیا بە واتای دەستپێکردنی " شەڕی جیهانی سێهەمە "

ڤلۆدێمیر زلێنسکی سەرۆککۆماری ئۆکراین ووتی : ئامادەی ووتووێژی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیایە و جەختی کردەوە کە بە بێ گفتووگۆی نێوان هەر دوو ووڵات شەڕ کۆتایی پێ نایەت .

زلێنسکی لە ووتوێژ لەگەڵ کەناڵی ئەمریکی «CNN» ئاماژەی کرد کە ئەگەر لە ڕێگای ووتووێژ تەنیا ١٪ ئەگەری ڕاوەستانی شەڕ بوونی هەبێت ئەو ئامادەی کەڵک وەرگرتن لەوەیە .

ئەو هۆشداریدا کە شکستی گفتووگۆوەکان لەگەڵ ڕووسیا بە واتای دەستپێکردنی " شەڕی جیهانی سێهەم دەبێت "

زلێنسکی بە تاوانبار کردنی ڕووسیا بە ئەنجامدانی تاوانی شەڕ لە دژی خەڵکی پاریۆپۆل ڕایگەیاند کە خەڵکی ئۆکراین تا چەندین سەدە گەمارۆی نامرۆڤانە و دڕندانەی ئەم شارە لە لایەن هیزەکانی ڕووسیاوە لەبیر ناکات .

ئەو مۆسکۆی هۆکاری کۆچی زۆرەملی زۆرێک لە هاووڵاتیانی ئۆکراینی بۆ ناو خاکی ڕووسیا ناو برد .

سەرۆککۆماری ئۆکراین هەروەها جەختی کردەوە کە ئەگەری هێرش لە بێلاڕووسیاوە بۆ سەر ڕۆژهەلاتی ووڵاتەکەی مەترسییەکی جیددییە .

نووسینگەی سەرۆککۆماری ئۆکراین یش ڕایگەیاند کە هێرش کردن لە ناو خاکی بێلاڕووسیاوە بۆ سەر ناوچەی ڤۆلین لە ڕۆژهەلاتی ئۆکراین هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە .

هاوکات سەرۆکی کۆمیتەی هاوبەشی ئۆکراین یش هەواڵی لە ئەگەری هێرشی ئەرتەشی بێلاڕووسیا بۆ سەر ووڵاتەکەی دەدات .

هەناردەکردنی چەکی نوێ

لە لایەکی دیکەشەوە شەورای ئەمنییەتی نیشتیمانی ئۆکراین ڕایگەیاند کە ئەرتەشی ئەم ووڵاتە بەم زووانە بارێکی سەربازی بریتی لە مووشەکگەلی " جاولین " و " ستینگر " ی لە ئەمریکاوە پێدەگات .

سەرۆککۆماری ئۆکراین داوای لە سویسڕا کرد هەنگاوگەلێکی پتەو لە دژی میلیاردێرە ڕووسییەکانی ئەو ووڵاتە و پاڵپشتە داراییەکانی نیزامی پووتین بگرنە بەر .

زلێنسکی هەروەها ئەمڕۆ لە ووتارێکدا بە ئاماژەدان بە خەڵک و بەرپرسانی ڕووسیا ووتی کە " ئێستا کاتی گەڕانەوەی هەموو خاکە داگیرکراوەکانی ئێمە لە لایەن ڕووسیاوەیە .


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە