گفتووگۆی فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی ووڵاتانی عەرەبی حەوزەی کەنداوی فارس دەربارەی هاوکاریگەلی هاوبەش

پەیامی کورد     ...  گفتووگۆی فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی ووڵاتانی عەرەبی حەوزەی کەنداوی فارس دەربارەی هاوکاریگەلی هاوبەش .

فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی و سیستەمی بەرگری ئاسمانی هێزە چەکدارەکانی ووڵاتانی شەورای هاوکاری کەنداوی فارس دەربارەی هەندێک لە بابەتگەلی پەیوەندیدار بە هاوکاری سەربازی هاوبەش لە نێوان ئەم ووڵاتانەدا گفتووگۆیان کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، لو خەلیج ۆنڵاین ، ٢٦ ەمین دانیشتنی فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی و سیستەمی ئاسمانی ووڵاتانی شەورای هاوکاری کەندای فارس و نوێنەری کاروباری سەربازی لە سکرتێری گشتی شەورای هاوکارییەکان و نوێنەرێک لە فەرماندەیی سەربازی یەکپارچە ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئەبووزەبی بەڕێوەچوو .

لەم دانیشتنەدا بابەتگەلی پەیوەندیدار بە هێزی ئاسمانی و سیستەمی بەرگری هێزە چەکدارەکانی وولاتی شەورای هاوکارییەکانی کەنداوی فارس و پەرەپێدان و بەرەپێسبردنی هاوکاری سەربازی لە ڕاستای گەیشتن بە پەرەپێدانی بەرگری لە نێوان ئەم ووڵاتانە و بەرفراوانکردنی ڕەوەندی هاوکاری و هەماهەنگی سەربازی لە نێوان ووڵاتانی عەرەبی حەوزەی کەنداوی فارس خرایە بەر باس و ووتووێژەوە 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە