گفتوگۆوەکانی ڤییەننا تەواو بووە ، تەنیا بڕیاری سیاسی ماوە
پەیامی کورد ... گفتوگۆوەکانی ڤییەننا تەواو بووە ، تەنیا بڕیاری سیاسی ماوە
هەندێک لە چاودێران لە ئێران لەو باوەڕەدان کە ڕووسەکان گفتووگۆوەکانی ڤییەننا بە قازانجی خۆیان بە دیل گرتووە .
لە حاڵێکدا کە سەرەڕای هەبوونی شک و گومانگەل ، ئەگەری گەیشتن بە دەرئەنجام لە گفتۆگۆوەکانی بەرجام هێشتاش لە ناڕوونی دایە ، ئێنریکۆ مۆرا ، قائیم مەقامی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکیتی ئەورووپا ، شەوی ڕابردوو لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی : " بە ڕوونی و ئاشکرا بڵێم ، چیتر هیچ گفتوگۆ و ووتووێژێک بوونی نییە . دانیشتنێکی فەرمی چیتر لە ئارادا نییە . لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کاتی ئەوەیە کە بڕیارگەلی سیاسی بۆ کۆتایی هێنان بە گفتووگۆوەکانی ڤییەننا بگیرێتە بەر ."
ئەم بابەتە لە حاڵێکدا دەخرێتە ڕوو کە ڕۆژی ڕابردوو مۆرا و باقری کەنی لەگەڵ یەکتر گفتووگۆیان کردووە . لەم دۆخێکی وەهادا ، وا پێدەچێت کە گەڕانەوەی باقری کەنی بۆ تاران یش پەێڕەوە هەمان پێویست بوون نە بڕیاری سیاسی بێت
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە