گفتوگۆکان لە ڕۆژئاوای کوردستان لە نێوان پەیەدە و ئەنەکەسە گەیشتوونە بۆمبەست
پەیامی کورد ... گفتوگۆکان لە ڕۆژئاوای کوردستان لە نێوان پەیەدە و ئەنەکەسە گەیشتوونە بۆمبەست
ئەندامی ئەنجوومەنی پارتی یەکیەتی دێموکراتیک سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ درووستکردنی کۆدەنگی نەتەوەیی لە نێوان هێز و لایەنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاندووە کە دەگەڵ ئەوەی لە ماوەی ساڵێک دانیشتندا ، کۆمەڵێک هەنگاوی سەرکەوتوو نران بەڵام ئێستا گفتوگۆکان بە بۆمبەست گەیشتوون و چاوپێکەوتنەکان ڕاگیراون.
بە ووتەی فەوزا یووسف گۆڕینی تیمی ئیدارەی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان یەکێک لە هۆیەکانی وەستانی گفتوگۆکانە بەڵام هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی مامەڵەی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردی سووریا" ئەنەکەسە" ڕاگەێندراوە کە بە ووتەی یووسف وەک کۆمپانیایەک چاو لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن.
ئەنەکەسە داوای دەسەڵات بە شێوەی ٥٠ بە ٥٠ لە ئیمە دەکات
فەوزا یوسف لە درێژەی قسەکانیدا گووتویەتی: ئێمە دەمانهەوێ هەموو گرووپەکان بارتەقای کێشی سیاسیان بەشێوەیەکی دێموکراتیک هاوکاری خۆبەڕێوبەری بکەن بەڵام یەنەکەسە دەیهەوێ دەسەڵاتەکان بە شێوەی ٥٠ بە ٥٠ لە نێوان خۆبەڕێوبەری و ئەواندا دابەش بکرێت.
چاوپێکەوتنی ئەنەکەسە دەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا بە ووتەی یاوسف یەکێکی دیکە لە هۆیەکانی وەستانی دانووستانەکانە
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە