گفتوگۆی ڕاستەوخۆی وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا و ناتانیاهوو سەبارەت بە ڕێژیمی ئێران
پەیامی کورد ... گفتوگۆی ڕاستەوخۆی وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا و ناتانیاهوو سەبارەت بە ڕێژیمی ئێران
لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئیسرائیل، کریستی نوم، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا ڕایگەیاند; دیدار و گفتوگۆیەکی ڕاشکاوانەی لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە دانووستانە بەردەوامەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەبووە.
نوم جەختی لەوە کردەوە کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ئەرکێکی تایبەت ئەوی ڕەوانەی ئیسڕائیل كردووە تا سەبارەت بە گرینگی پاراستنی هاوپەیمانی و پێش خستنی دانووستانەكان لەگەڵ ئێران دڵنیا ببێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، ڤیتكاف، نێردەی تایبەتی ترامپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێش دەستپێکردنی خولی پێنجەمی دانووستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لەگەڵ سەرۆکی مووساد کۆبووەوە.
ئەم بابەتە 32 جار خوێندراوەتەوە