گلووباڵ تایمز : ئەمریکا براوەی قەیرانی ئۆکراین ە
پەیامی کورد ... گلووباڵ تایمز : ئەمریکا براوەی قەیرانی ئۆکراین ە
ڕۆژنامەی گلووباڵ تایمز لە ڕاپۆرتێکدا نووسی کە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا براوەی گەورە لە قەیرانەکانی ئەورووپا بەرامبەر بە ووزەیە کە بە ئەگەری زۆر بە هۆی ڕاوەستانی هەناردەکردنی گازی ڕووسیا بۆ ئەورووپا لە ڕێگای خاڵی بۆڕی ڕاگواستنی گاز " ی لافاوی باکوور ی ١ " یەم قەیرانە تووندتر ببێت
ئەم ڕۆژنامەیە نووسی کە لە سێبەری ترس لە ڕاوەستانی هەناردەکردنی گازی ڕووسیا بۆ ئەورووپا تا کاتێکی نادیار یەکیتی ئەورووپا ناچار دەبێت کە هاوردەی گازی سرووشتی شلە لە سەرچاوەگەلی جێگرەوە بە مەبەستی ئامادەبوون بۆ وەرزی زستانی داهاتوو بەرز بکاتەوە گلووباڵ تایمز نووسی کە ئەم ڕووداوە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا ببێتە براوەی گەورەی قەیرانی ئێستای ئۆکراین .
ئەم ڕۆژنامەیە نووسی کە گۆڕانکاری لە داواکاری ئەورووپا لە خاڵی بۆڕی گازی ڕووسیا بۆ گازی سرووشتی شلە و گەیشتنیان بە هەژماری بێ وێنە لە ئەمساڵدا بووە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە