گلووباڵ تایمز  : ئەمریکا فێڵی لە ڕووسیا کرد بەڵام داوای لێبووردنی نەکرد

 پەیامی کورد     ...   گلووباڵ تایمز  : ئەمریکا فێڵی لە ڕووسیا کرد بەڵام داوای لێبووردنی نەکرد

بڵاوکراوەیەکی چینی لە مەقالەیەکدا نووسی : ئەمریکا پەیمانی نەهێشتنی گەشەسەندنی ناتۆی ژێر پێ کرد و لە ڕووی خۆ بە زڵزانینەوە داوای لێبووردنی لە رووسیا نەکرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک بڵاوکراوەی گلووباڵ تایمز لە مەقالەیەکدا نووسی : ویلایەتەیەکگرتووەکان پەیمانگەلێکی داوە بە ڕووسیا لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی سارد لە سەر نەهێشتنی گەشەکردنی ناتۆی پێشێل کرد بەڵام سەرەڕای ئەمە بە پێویستی نەزانی کە داوای لیبووردن بکات .

نووسەری ئەم مەقالەیە لەوباوەڕەدایە کە واشینتۆن و هاوپەیمانەکانی هەڵوەشانی یەکیتی سۆڤییەت و بلۆکی سۆسیالیستی وەکوو سەرکەوتنی خۆی و دەستپێکردنی پرەنسیپی جیهانی نوێ کە تێیدا دەست بە سۆڵتە و حۆکمڕانی دەکات زانی . فڕانسیس فۆکۆیاما ، کارناسی زانستی سیاسی لە ئەمریکا ، ئەم ڕووداوانەی " کۆتایی مێژوو " ناو برد .

لە بەردەوامی ئەم مەقالەیەدا هاتووە : بە دوای هەموو ڕووداوەکان ، ئەمریکا پەیمانەکانی خۆی بەرامبەر بە ڕووسیا لە دوای هەڵوەشاندنەوەی شەورەوی لە سەر نەهێشتنی گەشەسەندنی ناتۆی ژێ پێ نا .

لە زاری ئەم ڕۆژنامەنووسە ، هەوڵەکانی ناتۆ و یەکیتی ئەورووپا بۆ دەستدڕێژی بۆ حەوزەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕووسیا هۆکاری درووستکردنی دۆخی تێکهەڵچوونی نیوان لایەنەکان بوو .

لە بەردەوامی ڕاپۆرتی ئاماژە پێکراو کە ئەمریکا لەگەڵ بەهێزکردنی ڕۆڵی ناتۆ ، ئەورووپای پتەوتر بە ئەڕابەکەی خۆی دەبەستێتەوە . ئەمریکا لەگەل سەپاندن ە سەقامگیرکردنی دۆخی خۆی ، ئەورووپای تووشی تووندتر کردنی قەیران و لایەنگری لە یەکێک لە لایەنەکانی شەڕ دەکات . ئامانجی کۆتایی ئەمریکا ئەمەیە کە ئەورووپای بە شێوەی هەمیشەیی لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیدا هەبێت .

ئەو دەنووسێت : ئەمە تایبەتمەندییەکی ژیرانەی بیروباوەڕی پەیوەندی نێودەولەتییە هەروەها کە لیکۆلەری دیار و ناسراو " جان میرشایمەر " بارەها دووبارەی دەکاتەوە کە ئەوان دەیانەوێت وولاتێک بخەنە داو و ئەو لەگەڵ یەکیتی یەکی سەربازی دوژمنکارانە گەمارۆ بەدن کە ڕێگای ڕاستەوخۆی تێکهەڵچوونە .


ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە