گوردانەکانی حێزبۆڵلای عێراق پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...   گوردانەکانی حێزبۆڵلای عێراق پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

گوردانەکانی حێزبۆڵلای عێراق :یەکێک لە سەرۆکە سێ لایەنەکان " ئەرتەشێکی تاوانبار " ی دامەزراندووە و هێناویەتە بەغدا .

گوردانەکانی حێزبۆڵلای عێراق یەکێک لە سەرۆکە سێ لایەنەکانی بە دامەزراندنی " ئەرتەشێکی تاوانبار " و هێنانی بۆ بەغدا تاوانبار کرد

بە پێی ڕاپۆرتێک " ئەبوو عەلی عەسکەری " بەرپرسی ئەمنییەتی گوردانەکانی حێزبۆڵڵا لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی : " بەردەوامی تاوانەکانی داعش و بە کوشتنی وەحشیانەی خەڵکەکەمان چ لە پارێزگای دیالا و هەر ناوچەیەکی دیکە وا پێویست دەکات تاکوو پشتیوانانی ناوخۆیی ڕسوا بکرێن و لەگەڵ بەرەوڕوو ببینەوە ، هەموان دەزانن کە داعش لە ژێر پاڵپشتی کەسانی ناوخۆیی ، ناوچەیی و نێودەوڵەتیدان .

عەسکەری دەڵێ : بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ داعش لەم قۆناغەدا پێویست بەوەیە خۆل بە لۆتی ئەو سیاسییانە دا بکرێت کە دەستیان هەیە لە پاڵپشتی کردنی ئەم گرووپە تێرۆریستییەدا بۆ فەراهەم کردنی شوێنی حەشارگە یا خود درووستکردنی پەیوەندی لە نێوان داعش و ووڵاتانی خەلیجی و ئەمریکایە کە توانمەندی سپی کردنەوەی پارە بۆ کەڵک وەرگرتن لێی لە ئۆپراسیۆنگەلی تاوانکارانە دەستەبەر دەکەن .

ئەو دەنووسێ : یەکێک لە سەرۆکە سێ لایەنەکان و بە هاوکاری یەکێک لە شێخەکانی عەشایەری گەورە چەند مانگ پێش ئێستا ئەرتەشێکی تاوانباری بە جل و بەرگی نوێیەوە دامەزراندووە و بەشێک لەم ئەرتەشەی هێناوەتە بەغدا تاکوو قۆناغێکی نوێ لە کاولکاری حەز و ئارەزووەکانی ئەم نەتەوە داماوە برین لە دڵە دەست پێبکات

 


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە