گورزی قورسی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ سەر نەوتی ڕووسیا

پەیامی کورد    ...    گورزی قورسی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ سەر نەوتی ڕووسیا

یۆرۆنیووز ڕایگەیاند : کۆمیسیۆنی ئەورووپا ڕایگەیاند کە لە هەوڵدایە تاکوو پلانی ڕاگرتنی هاوردەی نەوتی خاوی ڕووسیا لە ٦ مانگی داهاتوو و پچڕاندنی هاوردەی بەرهەمی نەوتی بەرهەم هاتووی رووسیا بە یەکیتی ئەورووپای تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ لە دوای بەدەستهێنانی بەکۆمەڵ لە نێوان ٢٧ ووڵاتی ئەندامی ئەم یەکیتی یە بخاتە واری جێبەجی کردنەوە

بەم شێوەیە ، بە پێی ئەو کەمکردنەوانە سەبارەت بە مەجارستان و سلۆڤاکیا ، وابەستەیی باقی ئەندامانی یەکیتی ئەورووپا بە نەوتی ڕووسیا تا کۆتایی ئەمساڵ دەگاتە سفر .

لە دوای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە ، نرخی هەر بەرمیلێک لە نەوتی برێنت لە ئاکامی کڕین و فرۆشتنەکانی ڕۆژی چوارشەممە لە ١٠٥ دۆلار و ٥٦ سەنت ەوە پاشەکشەی کرد . سەرەڕای ئەمە نرخی جیهانی نەوت ڕۆژی چوارشەممە ٣.٣٪ زیادی کردووە و گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ٦ ڕۆژی ڕابردوو


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە