گورزی نەتەوایەتی دەبوایە عاقڵیان بکا ، بەڵام فەرماندەی گشتی هێزە هاوپەیمانەکان فێری عەقڵیان دەکات
پەیامی کورد ... گورزی نەتەوایەتی دەبوایە عاقڵیان بکا ، بەڵام فەرماندەی گشتی هێزە هاوپەیمانەکان فێری عەقڵیان دەکات
هاوسه‌رۆكانی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان رایانگه‌یاند، یه‌كێتی ھه‌موو ھه‌وڵێك ده‌دات بۆ پێكھێنانی ھێزێكی یه‌كگرتووی مه‌شقپێكراوی نیشتمانی كوردستانی كه پارێزه‌ری خاك و گه‌كه‌كه‌مان بێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی، بافڵ تاڵه‌بانی و لاهوور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی له‌ده‌باشان پێشوازیانكرد له جه‌نه‌راڵ ریچارد بێل، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا.
له‌دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییه سیاسی، ئابووری و ئه‌منییه‌كان تاوتوێكران و بیروبۆچونیان له‌باره‌وه ئاڵوگۆڕكرا و گرنگی پته‌وكردنی ھه‌ماھه‌نگی سه‌ربازی و ئه‌منی نێوان ھه‌ردوولا دوپاتكرایه‌وه به‌تایبه‌ت له‌بواره‌كانی پڕچه‌ككردن و راھێنان و په‌ره‌پێدانانی توانا سه‌ربازییه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش و سه‌قامگیركردنی ئاسایش و ئارامی له‌ناوچه‌كه.
ھاوسه‌رۆكان له‌باره‌ی جمووجووڵ و مه‌ترسی داعش له‌عێراق و سووریا و خۆڕێكخستنه‌وه‌یان ھۆشدارییانداو ته‌ئكیدیان له‌ستراتیژێكی نوێی سه‌ربازیكرده‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و رێگریكردن له‌ھێنانه‌دی مه‌رامه‌كانیان، بۆئه‌وه‌ش به‌رده‌وامی ھه‌ماھه‌نگی ئه‌منی ھاوبه‌ش له‌نێوان ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عێراق و ھاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی به‌گرینگ زانرا، پێكھێنان و چالاككردنی ژوری ئۆپراسیۆنه ئه‌منییه‌كان له‌ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان به‌ھه‌نگاوێكی گرینگ له‌قه‌ڵه‌مدرا و دا‌واشیان له‌ھێزه‌كانی ھاوپه‌یمانان كرد رۆڵی زیاتر بگێڕن و به‌شداربن له‌ژوره ھاوبه‌شه ئه‌منییه‌كاندا.
له‌باره‌ی یه‌كگرتنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه و یه‌كه‌سه‌ربازییه‌كان، ھاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی جه‌ختیان له‌خستنه‌گه‌ڕی ھه‌وڵه‌كان كرده‌وه بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر بنه‌مای ھاوسه‌نگی و شه‌راكه‌ت به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئینتیمای نیشتمانی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و راشیانگه‌یاند، "یه‌كێتی ھه‌مو ھه‌وڵێك ده‌دات بۆ پێكھێنانی ھێزێكی یه‌كگرتووی مه‌شقپێكراوی نیشتمانی كوردستانی كه پارێزه‌ری خاك و گه‌كه‌كه‌مان بێت، پشتیوانی و ھاوكاری ھێزه‌كانی ھاوپه‌یمانانیشیان له‌و روه‌وه به‌پێویست زانی".
له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق و پێشھاته‌كانی ئه‌مدواییه‌ی به‌غدا، ھاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی بۆچونی یه‌كێتییان خسته‌ڕوو، جەختیان نكرده‌وه له‌چاره‌سه‌ركردنی سیاسیانه‌ی ته‌واوی كێشه‌كان و لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م سه‌قامگیری سیاسی و ره‌وینه‌وه‌ی گرژییه‌كان به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه‌دا كه به‌ره‌و ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ھه‌نگاوده‌نێین و پێویسته زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ ھه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد فه‌راھه‌مبكرێت.
ئەم بابەتە 12002 جار خوێندراوەتەوە