گومان دەکرێت ڕووسیا لە ڕۆژی هێرش کردنی بۆ سەر ئۆکراین ، سەتەلایتی تەلەفۆنی و گەیاندنی ئەمریکا بەناوبانگ بە " ڤیا سات ی " هاک کردبێت
پەیامی کورد ... گومان دەکرێت ڕووسیا لە ڕۆژی هێرش کردنی بۆ سەر ئۆکراین ، سەتەلایتی تەلەفۆنی و گەیاندنی ئەمریکا بەناوبانگ بە " ڤیا سات ی " هاک کردبێت
پێدەچێت کە ڕووسیا لە ڕۆژی هێرش کردنی بۆ سەر ئۆکراین ، سەتەلایتی تەلەفۆنی و گەیاندنی ئەمریکا بەناوبانگ بە ڤیا سات ی هاک کردووە . ئەم سەتەلایتە توانای خستنەڕووی خزمەتگوازری پەیوەندی لە ڕێگای دوور و لە ڕێگەی تؤڕێکی سەتەلایتی بەدی دەهێنێت و ڕێگەی پێدەدات .
ڕێکخراوگەلی هەواڵگری ووڵاتانی ڕۆژئاوایی کە لەمبارەیەوە لێکۆڵینەوەیان کردووە لەو باوەڕەن کە ڕووسیا لەم هەنگاوەدا دەستی هەبووە هەرچەندە هێشتا بە شێوەی ڕوون هیچ تۆمەتێک لەمبارەیەوە ڕانەگەێندراوە .
واپێدەچێت کە ئەم هێرشە تاکوو ئێستا گرینگترین ئۆپراسیۆنی هێرشبەری سائیبیری لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕی ئۆکراین بووە کە کاریگەری لە سەر توانمەندی پەیوەندیگەلی ڕێگای دووری ئەرتەش و دەوڵەتی ئۆکراین هەبووە
بەڵام سەرچاوەی ڕۆژئاوایی بە شێوەی گشتی لە سەر ئەو باوەڕەن کە ئۆکراین سەلماندوویەتی مقاومەی لە بەرامبەر هێرشی سایبیری زیاتر لە ڕێژەیەک بووە کە چاوەڕوان کراوە
پێداچوونەوەکان نیشاندەری ئەوەیەی کە ئاشکرایە کە ڤیا سات بەرەوڕووی ئامانجی هێرشێکی سایبیری زۆر ئاڵۆز بووەوە کە لە ڕۆژی هێرشەکەدا بوو بە هۆکاری ئەوەی کە هەموو ئامێرەکانی لە ناوبرد
ئەم هێرشە سایبیرییە کاریگەری لە سەر باقی ووڵاتانی ئەورووپایی جگە لە ئیتاڵیا دانا
بەرپرسانی ڤیا سات بە بی بی سی یان ڕاگەیاندووە کە مۆدێمەکانی ژمارەیەک لە موشتەرییەکان یان دەگۆڕن بەڵای ژێرخانی سەرەکی تۆڕەکە و خودی سەتەلایتەوە زەرەر و زیانی پێ نەگەیشتووە
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە