گومان لێکراوی دزەکردن بۆ ناو دەزگای شاراوە و نهێنی ئەمریکا ، ڤیزای ئێران و پاکستانی هەبووە
پەیامی کورد ... گومان لێکراوی دزەکردن بۆ ناو دەزگای شاراوە و نهێنی ئەمریکا ، ڤیزای ئێران و پاکستانی هەبووە
دادوەری فێدڕاڵی ئەمریکا ڕایگەیاندووە یەکێک لە ئەو دوو کەسەی کە بە تاوانی دەزەکردن لە دەزگای شاراوە و نهێنی ویلایەتەیەکگرتووەکان دەست بەسرە کراون ڤیزای چوون بۆ ئێران و پاکستان ی هەبووە .
ئاریان تاهیرزادە ٤٠ ساڵە و حەیدەر عەلی ٣٥ ساڵان ، بە گومانی ئەویە خۆیانیان وەکوو بەرپرسی ئەمنییەتی ناوخۆیی نیشانداوە بە ئامانجی هەوڵدان بۆ دزەکردن بە دەزگاگەلی نهێنی و شاراوەی ئەمریکا دەست بەسەر کراون. پارێزگاریکردن لە گیانی سەرۆککۆماری ئەمریکا یەکێک لە ئەرکەکانی دەزگای نهێنی و شاراوەیە .
بە ووتەی دادوەر لە پاسپۆرتی دەست بەسەردا گیراودا حەیدەر عەلی ، سێ ڤیزای " کۆنی " پاکستان و دو ڤیزای چوون بۆ ئێران لە ساڵەکانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ دەبیندرێت .
دادوەری ڕایگەیاندووە ، ئەو نیشانەی کە لە سەر ڤیزای حەیدەر عەلی یە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو لانیکەم جارێک سەردانی ئێران ی کردووە .
کەناڵی میدیایی سی بی ئێس ی ئەمریکا لە زاری سەرچاوەکانی خۆیەوە ڕاپۆرتی داوە کە لێکۆڵەرەوانی دۆسیەکە دەربارەی ئەگەری پەیوەندی دوو گومان لێکراو لەگەل دامو دەزگا هەواڵگری و سەربازییەکانی ئێران لەوانەش سوپای پاسداران لێکۆڵینەوە دەکەن .
بە ووتەی دادوەری شاهیدانی دۆسیەکە دەڵێن حەیدەر عەلی بەوانی ووتووە کە لەگەل دەزگا هەواڵگرییەکانی پاکستان دا لە پەیوەندی بووە هەر چەندە کە ئەم قسانە پشتڕاست نەکراوەتەوە .
دەوترێ کە ئەم گومان لێکراوە لە جل وبەرگ و کەرەستەی تایبەت و ئۆتۆمبێلی خاوەن دەنگی بەپەلە هاتن و چوونیان کردووە و بە هەوڵدان بۆ نزیک بوونەوە بە بەرپرسانی دەزگای نهێنی دیاریگەلێکی گران بەهایان بەوان دەدا .
یەکێک لەو کەسانەی کە دەوترێ ئەم دوو کەسە لەگەڵی پەیوەندییەنا پێکهێناوە لە پارێزەرانی جیل بایدن ، هاوسەری سەرۆککۆماری ئەمریکایە .
بە ووتەی ئێف بی ئای ئاریان تاهیرزادە پێشنیاری بەم بەرپرسە کردووە بە کڕینی چەکی ٢٠٠ دۆلاری بۆ دەزگای نهێنی و شاراوە. ئەو و سێ بەرپرسی دیکەی دەزگای نهێنی ئەمریکا بە دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکان لە کار دوورخراونەتەوە و بێکارکراون .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە