گووگڵ بە هاوکاری کۆمپانیایەکی پزیشکی ، ئامێرێکی بۆ زانینی پێش وەختەی شێرپەنجەی سینگ پەرەپێدەدات .

پەیامی کورد   ...   گووگڵ بە هاوکاری کۆمپانیایەکی پزیشکی ، ئامێرێکی بۆ زانینی پێش وەختەی شێرپەنجەی سینگ پەرەپێدەدات .

گووگڵ بۆ یەکەمین جار ڕێگەپێدانی کەڵک وەرگرتنی لە مۆدێلی لێکۆڵینەوەیی هۆشی ساختەی خۆی بە کۆمپانیای تەکنۆڵۆژیای پزیشکی iCAD داوە تاکوو بتوانێ لە سەر پەرەپێدانی ئامێر و کەرەستەگەلی هەڵسەنگاندنی ماددەگەلێک بەرامبەر شێرپەنجەی سینگ لەگەڵ هۆشی ساختە کار بکات .

بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی گووگڵ دەڵێ ئەم دوو کۆمپانیایە بە نیازن لە کۆتایی دا لە ئامێر و کەرەستەگەلێکی هەڵسەنگاندنی شێرپەنجەی سینگ لە جیهانی ڕاستەقینە کەڵک وەربگرن . ئەگەر ئەم پڕۆژەیە بە سەرکەوتوویی بگاتە دەرئەنجام دەتوانێ هاوکارێکی باش بێت بۆ زانینی پێش وەختەی شێرپەنجەی سینگ .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە