گووگڵ پلەی چەندین پڕۆگرام و ئەپڵیکەیشنی ئێرانی سڕییەوە
پەیامی کورد ... گووگڵ پلەی چەندین پڕۆگرام و ئەپڵیکەیشنی ئێرانی سڕییەوە
سناپ ، تێپسی و سێ پەیام گەیانی ئێرانی سرووش ، بەڵێ و ئای گەپ لە گووگڵ پلەی سڕدرانەوە . بەدواداچوون گەلی سەرەتایی دیجیتانۆ نیشان دەدات کە نە تەنیا خودی ئەپڵیکەشێنەکان لە گووگڵ پلەی سڕدراوەتەوە بەڵکوو بە شێوەی گشتی هەژماری سەر بە ئەم کۆمپانیایانە لە گووگڵ پلەی سڕدراوەتەوە .
سڕینەوەی هەندێک لەم ئەپڵیکەیشێنانە لە ئێوارەی ڕۆژی ڕابردووەوە ڕوویداوە و هەندێک لەوانەش لە دوای نیوەڕووە سڕدرانە . بەدواداچوون گەلی سەرەتایی نیشاندەری ئەوەیە کە گووگڵ بە هۆی گەمارۆی ئەم ئەپانەوەی سڕیوەتەوە .
یەکێک لە کەسب و کارەکان وەرگرتنی نامەی ئێلێکترۆنی پەیوەندیدار بە گەمارۆی بە دیجیتاتۆ ڕاگەیاند ، بەڵام هێشتا ووردەکاری تەواو لەمبارەیەوە دیار نییە .
ئەم بابەتە کاتێک سەرسووڕهێنەر دەبێت کە لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو هەندێک گەمارۆگەلی تەکنیکی دەربارەی کاربەران و کەسب و کارگەلی ئۆنڵاینی ئێرانی هەڵگیرابوو بەڵام لە ئێستادا جارێکی دیکە واپێدەچێت کە خودی گووگڵ دەستی بە سڕینەوەی هەندێک لە ئەپڵیکەیشێنگەلی ئێرانی دەست پێکردووە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە