گوڵاڵە شەرەفکەندی وەکوو جێگری سکرتێری ژنانی ئینتەرناشناڵ سۆسیالیست هەڵبژێردرا
پەیامی کورد ... گوڵاڵە شەرەفکەندی وەکوو جێگری سکرتێری ژنانی ئینتەرناشناڵ سۆسیالیست هەڵبژێردرا
گوڵاڵە شەرەفکەندی نوێنەری یەکیتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران وەک جێگری سکرتێری ژنانی ئینتەرناشناڵ سۆسیالیست هەڵبژێردرا.
کۆنگرەی ئینتەرناشناڵ سوسیالیست لە ووڵاتی ئیسپانیا لە حاڵی بەڕێوەچووندایە و هەیئەتی یەکیتی ژنان دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو کۆنگرەیە بەشدارن.
گوڵاڵە شەرەفکەندی کادیری یەکیتی ژنان کە لە کاندیدەکانی ئەم کۆنگرەیە بوو وەکوو جێگری سکرتێری ژنانی ئینتەرناشناڵ، توانی دەنگی متمانە بەدەست بێنێت.
سەرکەوتنی ئەو ژنە کوردە دەسکەوتێکی گەورەیە بۆ ژنانی کورد بە تایبەتی ژنانی ڕۆژهەڵات کە دەتوانن دەنگی خۆیان بە جیهان بگەیەنن.
ژنانی کورد لە ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیدا لەژێر چەوسانەوەیەکی زۆردان, بەڵام خەباتی ئەوان بەتایبەت لە شۆڕشی ژینادا لە ئاستی جیهاندا دەنگی داوەتەوە.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە