گڕووسی : ئێران زیاتر لە ٤٠٠ کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراوی هەیە

پەیامی کورد   ...   گڕووسی : ئێران زیاتر لە ٤٠٠ کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراوی هەیە

بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆم دەڵێت: هێرشەکەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، چالاکییە ئەتۆمییەکانی تارانی بە شێوەیەکی بەرچاو ڕاگرتووە، بەڵام هێشتا توانای دەست پێکردنەوەیان هەیە.

ڕافائێل گڕووسی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆم، لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ کەناڵی عەرەبییە، ووتی: ئێران تا ئێستا ئەندامی پەیماننامەی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمییە، بۆیە نابێ ڕێگری لە پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی بکات، بەڵام پەرلەمانی ئەو ووڵاتە دوای جەنگی ١٢ ڕۆژە لەگەڵ ئیسرائیل یاسایەکی پەسند کردووە کە هاوکارییەکانی ووڵاتەکە لەگەڵ ئاژانس سنووردار دەکات.

بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆم دەشڵێت : هەر ووڵاتێک یۆرانیۆمی پیتێندراوی تا ئاستی ٦٠%هەبێت، دەتوانێت چەکی ئەتۆمی درووست بکات.

هاوکات باسی لەوەش کرد، ئێران زیاتر لە ٤٠٠ کیلۆگرام یۆرانیۆمی بە ڕێژەی ٦٠%پیتێندراوی هەیە کە دوای جەنگی ١٢ ڕۆژە دیار نییە ئەو یۆرانیۆمە چی بەسەر هاتووە.


ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە