گڕووسی : ئێران لە چەکی ئەتۆمی نزیک دەبێتەوە
پەیامی کورد ... گڕووسی : ئێران لە چەکی ئەتۆمی نزیک دەبێتەوە
ڕافائیل گڕووسی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێونەتەوەیی ووزە لە چاوپێکەوتنێکی ئەم دوایی یەدا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەو دەزگایە لە دانووستانە نوێیەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکادا ڕۆڵی کارا ببینێت. هۆشداریشی دا لەوەی ئێران تەنیا مەودایەکی کەم لە توانای بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی دوورە.
گڕووسی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەرەنسی ڕایگەیاند : ئێران کەرەستەی پێویستی بۆ درووستکردنی چەندین بۆمبی ئەتۆمی هەیە، بەڵام هێشتا چەکی ئەتۆمی بەدەست نەهێناوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە دۆخی ئێستا هاوشێوەی مەتەڵێکە کە هەموو پارچەکانی ئامادەن، بەڵام هێشتا بەیەکەوە نەبەستراونەوە. بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە خێرایی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و مەودای گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی دوور نییە.
ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە