گۆترێش : سێبەری شەڕی ئەتۆمی هەڕەشە لە زەوی دەکات

پەیامی کورد   ...  گۆترێش : سێبەری شەڕی ئەتۆمی هەڕەشە لە زەوی دەکات

ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایەگیاند : تەپڵی شەڕی ئەتۆمی دووبارە لێدەداتەوە و بێ متمانەیی و دابەشبوون زیاتر دەبێت.

سێبەری ئەتۆمی کە لە سەردەمی جەنگی سارددا هەبوو، دووبارە دەرکەوتەوە و هەندێک ووڵات بە بێباکی شمشێری ئەتۆمی هەڵدەکێشن و هەڕەشەی بەکارهێنانی ئەم ئامرازانە دەکەن.

نەهێشتنی چەکی ئەتۆمی وەک بەرزترین ئەولەویەتی چەک داماڵینی نەتەوە یەکگرتووەکان دەمێنێتەوە.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە