گۆترێش سەبارەت بە ڕووسیا و ئۆکراین پێشنیارێک ئاراستە دەکات
پەیامی کورد ... گۆترێش سەبارەت بە ڕووسیا و ئۆکراین پێشنیارێک ئاراستە دەکات
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان ویستی خۆی بۆ ئەوەی دەرفەتی نێوەندگیری لە دانووستانەکانی ئاشتی سەبارەت بە ئۆکراین هەبێت پشتڕاست کردەوە، بهڵام نیگهرانه لهوهی كه ئۆكراین ههمیشه رهتی دهكاتهوه دانووستان دهست پێ بكات.
ئەنتۆنیۆ گۆترێش، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان چوارشهممه لە ووڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا ئامادەبوونی سەرکردەکان لە نەتەوە یەکگرتوەکان لە ماوەی هەفتەیەک لە کۆبونەوەکانی ئاستی باڵا دەتوانێت دۆخەکە بەهێزتر بکات بۆ چارەسەرکردنی ململانێ لە ئۆکراین ؟، باسی لهوهكرد، دۆخەکە هێشتا دوورە لە دەستپێکردنی دانووستانەکانی ئاشتی لەسەر ئۆکراین .
ئاماژەی بەوەش کرد، مۆسکۆ چەندین جار ئاماژەی بەوە کردوە کە ئامادەیە بۆ دانووستان، بەڵام کیێڤ تەنانەت لەسەر ئاستی یاسادانانی ئەو ووڵاتە قەدەغەکردنی لەسەر ئەم بابەتە سەپاندوە.
ڤلۆدیمیر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین پێشتر لە میانەی کۆبوونەوەی لووتکەی G20 ڕایگەیاندبوو، "هیچ رێککەوتنێک رونادات".
لە بەرامبەردا، دیمیتری پێسکۆڤ، ووتەبێژی فەرمی کرێملین رایگەیاند، ئەو جۆرە لێدوانانە هەڵوێستی کیێڤ "بەتەواوی پشتڕاست دەکەنەوە" سەبارەت بە دوو دڵییەکەی لە دانووستان.
لای خۆیەوە رۆژئاوا بەردەوام داوای دانووستان لە لایەنی ڕووسیا دەکات، چوونکە مۆسکۆش لە بەرامبەردا ئامادەیی خۆی بۆ ئەم بابەتە نیشان دەدات و لە هەمان کاتدا رۆژئاواش چاوپۆشی لە بەردەوامی رەتکردنەوەی کیێڤ دەکات بۆ دانووستان.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە