گۆتێرێش هێرشی ئۆکراین ی بۆ سەر لیسیچانسک شەرمەزار کرد
پەیامی کورد ... گۆتێرێش هێرشی ئۆکراین ی بۆ سەر لیسیچانسک شەرمەزار کرد
ئانتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی هێرشەکەی سەر لیسیچانسک دەکات، هەروەک چۆن هەموو هێرشەکان بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانی مەدەنی، ئەو هێرشانە قبووڵ ناکرێت و دەبێت بوەستێندرێت.
ستیفان دووجاریک ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاپۆرتێکیدا ڕایگەیاندووە، "ئەمینداری گشتی هەموو هێرشەکان بۆ سەر خەڵکی مەدەنی و ژێرخانی مەدەنی ئیدانە دەکات، لەوانەش تۆپبارانی لیسیچانک، کە بەپێی زانیارییەکان بووەتە هۆی کوژران یان برینداربوونی زۆرێک لە هاووڵاتی مەدەنی". دەست بەجێ بوەستێندرێت."
پێشتر لیۆنید پاسچینیک سەرۆکی شاری لوهانسک ڕایگەیاندبوو، هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین دوکانێکی شیرینی لە شاری لیسیچانسکیان کردە ئامانج. بەپێی دوایین ئامارەکان، ٢٨ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ژنێکی دووگیان و منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵانن و ١٠ کەسیش برینداربوون.
لیسیچانسک شارێکە لە کۆماری لوگانسک، دەکەوێتە نزیک هێڵی پێشەوە. هاوینی ٢٠٢٢ شارەکە کەوتە ژێر کۆنترۆڵی ئۆکراین . دوای جێهێشتنی شاری لیسیچانسک، هێزەکانی ئۆکراین بەشێک لە باڵەخانە گرینگەکانی ئیدارییان تەقاندەوە و وێرانیان کرد و لە ئەنجامی ئەو ململانێیەشدا، دامەزراوە ژێرخانییە گرینگەکان زیانیان بەرکەوت. هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین بەردەوامن لە تۆپبارانکردنی ئەو شارە بەردەوامە.
ئەم بابەتە 12002 جار خوێندراوەتەوە