گۆڕانکاریگەلی هەرێمی لە هەندێک ناوچە ، زۆر کوشندەتر لە شێرپەنجەیە
پەیامی کورد ... گۆڕانکاریگەلی هەرێمی لە هەندێک ناوچە ، زۆر کوشندەتر لە شێرپەنجەیە
داتاکانی بەرنامەی پێشکەوتوو و پەرەسەندی نەتەوەیەکگرتووەکان UNDP نیشان دەدات کە گۆڕانکاری کەش و هەوایی لە هەندێک لە خاڵەکانی جیهان زۆر کوشندەتر لە شێرپەنجەیە .
ماڵپەڕی فەرمی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕاپۆرتی داوە کە هەر چەندە ئاستی گەرما سیستەمی دڵ و هەناسەی کەسەکان لە هەموو شوێنەکان دەخاتە ژێر فشارەوە بەڵام پاشهاتەکانی لە شوێنە جیاوازەکانی جیهان جیاوازە .
داتاکان نیشاندەری ئەوەن کە گۆڕانکاری کەش و هەوا دەتوانێ ئاستی مردن لە فەیسەڵ ئاوای پاکستان نزیک بە ٦٧ حاڵەت مردن لە هەر ١٠٠ هەزار کەسدا بەرز بکاتەوە . لە دەرئەنجامدا مردنیان بەو هۆیەوە ، زیاتر لە جەڵتەی مێشک و سێهەمین هۆکاری سەرەکی مردن لەم ووڵاتە دەبیت .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە