گۆڕانکاری لە دابەشکردنی بەشە خۆراکی هاووڵاتیان دەکرێت
پەیامی کورد ... گۆڕانکاری لە دابەشکردنی بەشە خۆراکی هاووڵاتیان دەکرێت
بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بڕیارە ئەمساڵ بەشەخۆراکی زیاتر دابەش بکرێت و دەڵێت، دابەش کردنی خۆراک لەلایەن وەزارەتی بازرگانی یەوە کاریگەری لەسەر نرخی بازاڕیش دەبێت.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوبەری گشتی بازرگانی، ڕایگەیاند: "ساڵی ڕابردوو وەزارەتی بازرگانی عێراق توانی تەنیا پێنج بەشەخۆراکی مانگانە لەسەر ھاووڵاتییان دابەش بکات و ئەوەش ھۆکار بووە کە نرخی خۆراک لە بازاڕەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستاندا بەرز ببێتەوە، چوونکە دابەش کردنی بەشەخۆراک کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر نرخی بازاڕیش ھەیە.''
بەڕێوبەری گشتی بازرگانی ووتیشی: "بڕیارە ئەمساڵ بەشەخۆراکی زیاتر لەسەر ھاووڵاتیان دابەش بکرێت و ئێستا دەست بە دابەشکردنی کراوە و خۆراکێکی زۆریش گەیشتووەتە کۆگاکانی ھەرێمی کوردستان.''
دەربارەی کاریگەری شەڕی ڕووسیا و ئۆکراین بۆ سەر نەمانی بەرھەمی گەنم لە عێراق، نەوزاد شێخ کامیل ڕوونی کردەوە : "بەشی پێویستی ئارد گەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان و ھیچ کێشەیەکی کەمی ئارد پەیدا نابێت، چوونکە بەپێی ئەو گرێبەستانەی کراون بەشی پێداویستی ھەموو مانگێکی ھاووڵاتییان دابین کراوە.''
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە