گۆڕانکاری گرینگ لە کەش و هەوای هەرێمی کوردستان دێتە ئاراوە
پەیامی کورد ... گۆڕانکاری گرینگ لە کەش و هەوای هەرێمی کوردستان دێتە ئاراوە
شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایدگه‌یێنێت، شه‌پۆلێكی بارانبارینی سێ رۆژه ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌ری درووستبوونی لافاویش له هه‌ولێر كراوه‌یه، هه‌روه‌ها له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.
شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زای بواری كه‌شناسی له‌ڕاگه‌یێندراوێكدا ڕایگەیاند : پێشبینی ده‌كرێت له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌وه ئاسمانی ناوچه‌كان بگۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو، پێشبینی ده‌كه‌ین به هۆی كاریگه‌ری نزمه‌په‌ستانێكی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و هاتنی بارسته هه‌وایێكی ساردی جه‌مسه‌ری باكوور شه‌پۆلێكی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سه‌ره‌تا ئه‌مشه‌و له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی پارێزگای دهۆك و هه‌ولێره‌وه ده‌ست پێده‌كات و دواتر به پێی كات بۆ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه زۆربه‌ی ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه، كاریگه‌ری زیاتری له سه‌ر ناوچه‌كانی پارێزگای دهۆك و هه‌ولێر و ئیداره‌ی ڕاپه‌رین باكووری سلێمانی ده‌بێت، ناوچه‌كانی دیكه‌ی باشووری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زور و كه‌ركوك گه‌رمیان زیاتر مام ناوه‌ند بۆ باش ده‌بێت، زیاتریش مام ناوه‌ند ده‌بێت.
خێرایی با هه‌ندێك كات چالاك ده‌بێت به‌خێرایی مام ناوه‌ند پله‌كانی گه‌رما سێ بۆ چوار پله داده‌به‌زن
شاڵاو هیدایه‌ت ده‌شڵێت، "خێرایی با هه‌ندێك كات چالاك ده‌بێت به‌خێرایی مام ناوه‌ند پله‌كانی گه‌رما سێ بۆ چوار پله داده‌به‌زن و له ناوچه شاخاویه به‌رزه‌كان و شاخاوییه كوێستانه‌كان كه به‌رزیان له هه‌زار و 500 مه‌تر زیاتر به‌رزه ئه‌گه‌ری به‌فر بارین هه‌یه، كاریگه‌ری و چه‌قی شه‌پۆله‌كه‌ش رۆژانی 26 و 27 ی ئه‌م مانگه ده‌بێت، له‌هه‌ندێك شوێن و تایبه‌ت سنووری هه‌ولێر و دهۆك ئه‌گه‌ری درووستبوونی لافاو كراوه‌یه".
ئه‌وه‌شی ڕوونكردۆته‌وه، ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌وره برووسكه له‌ناوچه‌ی جیا جیا و ته‌رزه‌ش به‌سه‌ر هه‌ندێك شوێندا هه‌یه، ڕۆژی 28ی (تشرینی دوه‌م/11) شه‌پۆله‌كه كۆتایی دێت.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە