گۆڕانکاری گەورە لە هاوکێشەی سیاسی هاوپەیمانی یەتیەکان ڕوودەدات

پەیامی کورد     ...   گۆڕانکاری گەورە لە هاوکێشەی سیاسی هاوپەیمانی یەتیەکان ڕوودەدات 

یەکیتی لە بەرەی چوارچێوەی هاوپەیمانی نزیک دەبێتەوە

میدیای عێراقی ئاشکرای دەکات، لەپاش بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق تایبەت بە پرسی دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، گۆڕانکاری گەورە لە هاوکێشەی سیاسی هاوپەیمانی یەتیەکان ڕوودەدات.
سەرچاوەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی کە قسەی بۆ میدیای عێراقیی کردووە دەڵێت "یەکێتی بەهەنگاوێک لە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوپەیمانی یەتیەکەی سەدر دوورە، بەڵام لە ڕۆژانی داهاتوودا پەیوەندیکردنی یەکێتی بە چوارچێوەی هەماهەنگی بەهێزترین ئەگەرە".
ئەو سەرچاوەیە وتووشیەتی "دوای ئەوەی گفتوگۆکانی یەکێتی لەگەڵ پارتی تایبەت بە دیاریکردنی کاندیدێک لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار شکستیان هێنا، پەیوەندی کردنی یەکێتی بە چوارچێوەی هەماهەنگی بەهێزتر بووە".
میدیای عێراقی دەڵێت، هەفتەی داهاتوو دادگای فیدراڵی بڕیار لەبارەی دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆکاندید کردن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەدات، لەپاش ئەو بڕیارەش گۆڕانکاری گەورە لە درووستکردنی هاوپەیمانێتیەکان ڕوودەدات.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە