گۆڕینی کاتژمێری هاوێنی زەرەر و زیانی بۆ تەندرووستی هەیە !

پەیامی کورد   ...  گۆڕینی کاتژمێری هاوێنە زەرەر و زیانی بۆ تەندرووستی هەیە !

دکتۆر ئەلیزابێت کلێرمەن (Elizabeth Klerman مامۆستای عەسەب ناسی زانکۆی پزیشکی هارڤارد لە ئەمریکا دژی گۆڕینی کاتژمێری هاوینەیە و دەڵێ : کاتژمێری لەش لەگەڵ تیشکی " سرووشتی " زیندوو دەمێنێت نەکوو لەگەڵ کاتژمێری سەر دیوار و هیچ بەڵگەیەک بوونی نییە کە نیشان بدات لەش بە شێوەی تەواو و بە کاتی نوێیەوە یەک دەگرێتەوە .

دکتۆر فیلیس زی Phyllis Zee لە لێکۆڵەرانی زانکۆی نۆرس ڤێستێرن لە ئەمریکاش لەگەڵ گۆڕینی کاتژمێری هاوێنە دژبەرە و ئەو ووتی : لە نێوان مانگی مارس و نۆڤەمبەر لەش لە بەیانیان تیشک کەمتر و لە ئێوارانیش تیشکەکە زیاتر وەردەگرێت کە لەوانەیە ڕیتمی شەوانە ڕۆژی لەش تووشی کێشە و گرفت بکات .


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە