گۆڤاری ئەمریکی نیووزویک : هەڕەشەکانی ئێران بۆ لە سێدارەدانی زیاتر لە ١٥ هەزار کەسی ناڕازی دەست بەسەرکراو بێ دەرئەنجامە
پەیامی کورد ... گۆڤاری ئەمریکی نیووزویک : هەڕەشەکانی ئێران بۆ لە سێدارەدانی زیاتر لە ١٥ هەزار کەسی ناڕازی دەست بەسەرکراو بێ دەرئەنجامە
گۆڤاری ئەمریکی " نیووز ویک " لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە ناڕەزایەتی گەلی دژە حکوومەتی لە ئێران نووسیویەتی سەرەڕای ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی هەڕەشەی تووندی کردووە کە بە نیازە ژمارەیەکی زۆر زیاتر لە ١٥ هەزار کەسی ناڕازی دەست بەسەر کراو لە سێدارە بدات ، خەڵکی ناڕازی ئێران بەردەوام دەچنە شەقامەکان و بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی هەوڵ دەدەن .
مەجلیسی شەورای ئیسلامی بە مەبەستی " ترساندن و تۆقاندنی " ناڕازییان بە دەنگی زۆرینە " حۆکمی لە سێدارەدان " ی بۆ دەست بەسەرکراوانی پاڵپشتی کردووە . لە نامەیەکدا کە بە واژووی ٢٢٧ کەس لە ٢٩٠ نوێنەری پەرلەمان گەیشتووە ، نوێنەران داوایان لە بەرپرسانی قەزایی و یاسایی ووڵات کردووە کە وانەیەکی باش بە " دەست بەسەر کراوان بدەن " تاکوو ببێتە بەربەست بۆ ئەو کەسانەی کە بە نیازن لەگەڵ ئەوان یەک بگرن . ئەوان ڕایانگەیاندووە کە حۆکمێکی لەم شێوەیە بە هەمووان دەسەلمێنێت کە کۆماری ئیسلامی لەگەڵ هیچ کەس سەبارەت بە " دەستدرێژی کردن بە نیزامی پیرۆز " دەست ناکشێنێتەوەو .
بە ووتەی ئەم گۆڤارە ، لە بەرامبەر ، ناڕەزایەتییە دژە حکوومەتییەکان نە تەنیا کەمی نەکردووە ، کە پانتایی ئەوان بەرفراوانتر بووە . خەڵک هێشتا بەردەوام داواکاری ڕووخانی ڕژیمی ئێرانن ، ژنان بە گشتی ڕابەرایەتی خۆ پیشاندانەکان یان لە سەر شانە و لەچکەکانی خۆیان ئاگر دەدەن و قژەکانی خۆیان کورت دەکەن .
بە ووتەی نیووزویک ئەمە یەکەمین جار نییە کە خەڵکی ئێران لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵدەستن و شۆڕش دەکەن بەڵام هیچ یەک لە شۆڕشەکانی پێشوویان بە ڕادەی ئەم جارە " درێژخایەن و قووڵ " نەبووە کە نیشان دەدات ئەم جارە شتێک لە بنەرەتەوە لەگەڵ ڕابردوو جیاوازی هەیە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە