گۆی زەوین بۆ نیشتەجێ بوونی چەند کەس ئاستی هەیە ؟
پەیامی کورد ... گۆی زەوین بۆ نیشتەجێ بوونی چەند کەس ئاستی هەیە ؟
ئەمڕۆ نزیک بە ٨ میلیارد کەس لە سەر گۆی زەوین دەژین بەڵام ئەم هەسارەیە هەموو کات تا ئەم ڕادەیە قەرەباڵغ و پڕ لە خەڵک نەبووە . لە نزیکەی ٣٠٠ هەزار ساڵ پێش ئێستا بە ئەگەرێک کاتێک کە مرۆڤی زانا بۆ یەکەمین جار بەدی هات ، کۆی گشتی گۆی زەوین لە نێوان ١٠٠ تاکوو ١٠ هەزار کەس بوو .
بە ووتەی جۆئێل کۆهێن ، سەرۆکی تاقیگەی دانیشتووان لە زانکۆوەکانی ڕاکفلێر و کۆڵۆمبیا لە نیۆیۆرک ، ژمارەی دانیشتووانی سەر زەوین لە سەرەتاوە ئەوەندە کەم بووە کە تا نزیکەی ٣٥ هەزار ساڵ درێژەی خایاندووە تاکوو ئەم ڕێژەیە ببێتە دوو هێندە .
بە ووتەی کۆهێن ، ئانتۆنی فان لیۆنهووک ، زانا و داهێنەری میکڕۆسکۆپ ، لە ساڵی ١٦٧٩ پێش بینی کردبوو کە گۆی زەوین توانای هەڵگرتنی ١٣،٤ میلیارد کەی هەیە ، ئەو هەڵیسەنگاندبوو کە هۆڵەندا خاوەنی بەشێک لە ١٣٤٠٠ بەشی جێگای ژیان لە سەر وەزینە و لە دوای یەک میلیۆن کەس دانیشتووی هۆڵەندای لە ١٣٤٠٠ دوو هێندە کۆ کردبووەوە .
لە ئیستادا کۆبوونەوەی زانستی ئەوەیە کە دانیشتوانی جیهان لە کۆتاییەکانی ئەم سەدەیە گەیشتووەتە ئەوپەڕی خۆی . پێش بینی کراوە کە دانیشتووانی جیهان لە دەیەی ٢٠٨٠ بۆ ١٠،٤ میلیارد کەس دەگات و تا ساڵی ٢١٠٠ سەقامگیر دەمێنێت .
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە