گیان لە دەستدانی ئەکتەری ١٠ ساڵەی فیلمی هێندی
پەیامی کورد ... گیان لە دەستدانی ئەکتەری ١٠ ساڵەی فیلمی هێندی
ئەکتەری ١٠ ساڵەی فیلمی " نەمایشی دواهەمین فیلم " نوێنەری سینەمای هێند لە ئۆسکاری ٢٠٢٣ پێش نەمایش کردنی گشتی فیلمەکە گیانی لە دەستدا و کۆچی دوایی کرد .
" راهووڵ کوولی " کە لە فیلمی " نەمایشی دواهەمین فیلم " ڕۆڵی گێرابوو ، لە تەمەنی ١٠ ساڵی و بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن کۆچی دوایی کردووە ، ئەمە لە حاڵێکدایە کە تەنیا چەند ڕۆژ بۆ دەستپێکردنی نەمایشی ئەم فیلمە لە سینەمای هێند مابوو .
" نەمایشی دواهەمین فیلم " وەکوو نوێنەری سینەمای هێند لە شاخەی باشترین فیلمی نێودەولەتی ٩٥ ەمین دەورەی خەڵاتی سینەمایی ئۆسکار ناسێندراوە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە