گێرە و کێشەکانی عەرەبستان و ئەمریکا تووندتر و قووڵتر دەبێت

پەیامی کورد     ...    گێرە و کێشەکانی عەرەبستان و ئەمریکا تووندتر و قووڵتر دەبێت

ڕۆژنامەی واڵ ژۆرنال ستریت چاپی ئەمریکا سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە نووسی کە گێرەوکێشە سیاسییەکانی نێوان واشینتۆن و ڕیاز لە کاتی دەستپێکردنی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین قووڵتر بووە .

واڵ ژۆرناڵ ستریت لە زاری سەرچاوەی ئەمریکی و عەرەبستانی سەعوودی ڕایگەیاند کە داوای کۆشکی سپی لە عەرەبستان ئەمەیە کە نەوتی خاوی زیاتر بخاتە بازاڕەوە .

ئەم بەرپرسە ئەمریکی و عەرەبستانی یە بە واڵ ژۆرنال ستریت یان ووتووە کە موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستان پێش هەر شتێک بە دوای ئەوەیە کە وەکوو حاکمی ئێستا و پاشای داهاتووی ووڵاتەکەی بە فەرمی بناسێنێرێت


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە