گەردەلوول بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٨ کەس و دیارنەمانی ١٩ کەس
پەیامی کورد ... گەردەلوول بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٨ کەس و دیارنەمانی ١٩ کەس
لە باشووری بەرازیل، ڕوودانی زریان بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٩ کەس و ١٩ کەسیش بێسەروشوێن بوون. گەردەلوول کاریگەری لەسەر ٤٠ قەزا لە ویلایەتی ڕیۆ گراندە دوو سۆل کردووە و لافاو و بوومەلەرزەی لێکەوتووەتەوە. هەروەها گەردەلوول کاریگەری خۆی لە ووڵاتانی ئارژانتین و ئۆرۆگۆوای نیشان دا. بەهۆی بوومەلەرزەکەوە کارەکانی گەڕان و فریاگوزاری لە هەر سێ ووڵات بەردەوامە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی بەرازیل؛ کارگێڕان ڕایانگەیاندووە کە تا ئێستا ٣ هەزار کەسیان چۆڵ کردووە. بەهۆی بوومەلەرزەکەوە تۆڕی کارەبا زیانی بەرکەوتووە، ئێستا ٢٥٠ هەزار کەس بێ کارەبان.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە