گەرمایەکی بێوێنە گیانی زیاتر لە ١٠٠٠ کەس لە ڕۆژئاوای ئەورووپا دەگرێت .
پەیامی کورد ... گەرمایەکی بێوێنە گیانی زیاتر لە ١٠٠٠ کەس لە ڕۆژئاوای ئەورووپا دەگرێت .
لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە ١٠٠٠ کەس لە ڕۆژئاوای ئەورووپا گیانیان لە سەر گەرمای بێوێنە و ئاگرکەوتنەوە لە جەنگەڵ و دارستانەکان لە دەست داوە .
گەرما لە ئیسپانیا لە نێوان ١٠ی جووڵای تاکوو ١٥ی جووڵای بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی ٣٦٠ کەس . ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە پێی ئامارە دوڵەتییەکانی ئیسپانیا ، لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٨٠٠ کەس لەم ووڵاتە بە هۆی هۆکارەکانی پەیوەندیدار بە گەرماوە گیانیان لە دەستداوە .
ئەم بابەتە 12008 جار خوێندراوەتەوە