گەرمای بەهێز لە لەندەن ناوەندی " داتاکانی گووگڵ " ی لە کار خست

پەیامی کورد   ... گەرمای بەهێز لە لەندەن ناوەندی " داتاکانی گووگڵ " ی لە کار خست

ناوەندێکی داتای خزمەتگوزاری کلوود گووگڵ لە لەندەن لەگەڵ پچڕانی بەرەوڕوو دەبێتەوە ، چوونکە گەرما لە بەریتانیا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی و سارد کردنەوەی ئەم ناوەندەی تووسی کێشە کرد .

بە پێی ڕاگەیاندنی فەرمی گووگڵ ، ئەم تێکچوونە " پەیوەندی بە کێشە و گرفت لە فێنک کەرەوەی یەکێک لە باڵەخانەکان بووە .

بەریتانیا گەرمترین ڕۆژی مێژوویی خۆی لە ڕۆژی سێشەممەدا تۆمار کرد و گەرمای هەندێک لە شوێنەکانی ئەم ووڵاتە بۆ زیاتر لە ٤٠` سانتیگراد بەرز بووەتەوە .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە